توركيا

تورکیا داوا لە ئیسرائیل و ئێرانى کرد خۆیان لەو هەنگاوانە بەدوور بگرن کە دەبنەهۆی پێکدادانی گەورەتر

Muhammet Tarhan  | 19.04.2024 - نوێکردنەوە : 21.04.2024
تورکیا داوا لە ئیسرائیل و ئێرانى کرد خۆیان لەو هەنگاوانە بەدوور بگرن کە دەبنەهۆی پێکدادانی گەورەتر

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەبارەت بە بانگەشەکانی ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند کە ئەو پێشھاتانەی لەم دواییانە ڕوویاندا مەترسی گۆڕینیان بۆ پێکدادانی درێژخایەن ھەیە، داواشی لە لایەنەکان کرد خۆیان لەو ھەنگاوانە بەدوور بگرن کە دەبنەھۆی پێکدادانی گەورەتر.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە بلاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "گرژییەکە بەو هێرشەی ئیسرائیل کە پێشێلکاریە بەرامبەر یاسای نێودەوڵەتی و کردیە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق سەریهەڵدا، لە پاش دوایین پێشهات مەترسی ئەوەی هەیە بگۆڕێت بۆ پێکدادانی هەمیشەیی. لە نزیکەوە چاودێری ڕووداوەکان دەکەین. داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین خۆیان لەو هەنگاوانە بەدوور بگرن کە دەبنەهۆی پێکدادانی گەورەتر".

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "پێویستە کاری لە پێشینەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ڕاگرتنی کۆمەڵکوژییەکانی غەززە و بەدیهێنانی ئاشتی درێژخایەن بێت کە بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین دێتەئاراوە".

- بانگەشەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

تەلەڤيزیۆنی فەڕمی ئێران بڵاویکردەوە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئەسفەهان کە میوانداری بنکەی هێزەکانی ئاسمانیی ئێران دەکات، دەنگی تەقینەوە هاتووە.

میدیای ئەمریکی لەو هەواڵانەی بە پشت بەستن بە زانیاری بەرپرسانی ئەمریکی بڵاویکردوونەتەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئیسرائیل هێرشێکی بۆ سەر خاکی ئێران ئەنجامداوە.

ئاژانسی هەواڵی سووریا SANA، لە هەواڵێکدا کە بە پشت بەستن بە سەرچاوە سەربازییەکان بڵاویکردووەتەوە، بانگەشەی ئەوەی کردووە کاتژمێر ٠٢:٥٥ خولەک بەکاتی ناوخۆ، چەند خاڵێک لە ناوچەکانی باشووری وڵاتەکە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە بە مووشەک کراوەتە ئامانج.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın