عێراق

توركمانەكانى عێراق ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانيان لەگەڵ ئيسرائيل رەتكردەوە

تورکمانەکانی عێراق، ناڕەزایەتییان لە بەرامبەر ئەو کۆبوونەوانەی کە ناوەڕۆکی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیلى لە خۆگرت و لەلایەن نوێنەری چەند ھۆزێک لە ھەولێر بەڕێوەچوو، نیشاندا.

Ali Makram Ghareeb  | 26.09.2021 - نوێکردنەوە : 27.09.2021
توركمانەكانى عێراق ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانيان لەگەڵ ئيسرائيل رەتكردەوە

Baghdad

بەغدا - AA

تورکمانەکانی عێراق، ناڕەزایەتییان لە بەرامبەر ئەو کۆبوونەوانەی کە ناوەڕۆکی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیلى لە خۆگرت و لەلایەن نوێنەری چەند ھۆزێک لە ھەولێر بەڕێوەچوو، نیشاندا.

لەو راگەیاندراوەی کە لەلایەن بەرەی تورکمانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، جەخت لەوە کراوە کە بە ھەموو شێوەیەک ئەو کۆبوونەوانەی کە ناوەڕۆکی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل لە خۆدەگرێت و لەلایەن نوێنەری چەند ھۆزێک لە ھەولێر بەڕێوەچوو، رەتدەکەنەوە.

راگەیەندراوەکە، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوە ھەنگاوێکی مەترسیدارە و ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئەو کەسانەی کە بەشدارییان لەو کۆبوونەوە کردووە نوێنەرایەتی بۆچوونی تەواوی عێراقییەکان ناکەن.

راگەیەندراوەکەی بەرەی تورکمانی عێراق، جەختی لە باڵپشتی ھەڵوێستی حکوومەتی عێراق کردووە لە بەرامبەر کۆبوونەوەکە و داوای کرد کە رێکاری یاسایی پێویست لە بەرامبەر ئەو کەسانەی کە ئەم ھەنگاوەیان ناوە بگیرێتەبەر.

رۆژی رابردوو لە ھەولێر، گرووپێک کە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد ئەندامی ھۆزەکانن، داوای ئەوەیان کردبوو کە عێراقیش ھاوشێوەی چەند وڵاتێكی عەرەبی دیکە پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ببەستێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın