تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد
- کۆی گشتی ١١٧ هەزار و ٣٦٤ قوتابی و خوێندکار بەشداریی لە تاقیکردنەوەکاندا دەکەن کە ٧٥ هەزار و ٢٣٩یان لە بەشی زانستی، ٣٩ هەزار و ١١٣یان لە بەشی وێژەیی و سێ هەزار و ١٢ یان لە خوێندنی پیشەیییە.
Arbil
هەولێر - AA
ئەمڕۆ شەممە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، بە بەشداریی زیاتر لە ١١٧ هەزار قوتابی، یەکەم رۆژی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی لە بەشەکانی زانستی، وێژەیی و خوێندنی پیشەیی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ لە هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد.
وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئالان حەمەسەعید رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی لە بەشەکانی زانستی، وێژەیی و خوێندنی پیشەیی لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات.
ئالان حەمەسەعید راشیگەیاند، کۆی گشتی ١١٧ هەزار و ٣٦٤ قوتابی و خوێندکار بەشداریی لە تاقیکردنەوەکاندا دەکەن کە ٧٥ هەزار و ٢٣٩یان لە بەشی زانستی، ٣٩ هەزار و ١١٣یان لە بەشی وێژەیی و سێ هەزار و ١٢ یان لە خوێندنی پیشەیییە.
وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕايی ئەوەی هیوای ئەنجامێکی باشی بۆ قوتابیان و خوێندکاران خواست هاوکات جەختی لەوە کردووەتەوە کە "پێویستە لەماڵەوە و لە هۆڵی تاقیکردنەوەکانیش کەشێکی ئەرێنی و گونجاو بۆ قوتابیان و خوێندکاران فەراهەم بکرێت. هەروەها پێویستە تەواوی رێککارەکانی پشکنین ئەنجام بدرێت و رێنماییەکان جێبەجێبکرێن، بۆ ئەوەی دادپەروەری بەدی بێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن