سياسەت

بەغدا.. کەوتنەخوارەوەی مووشەکێکی کاتیۆشا لە ناوچەی سەوز

- پۆلیسی عێراق: "مووشەکێکی کاتیۆشا لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی شاری بەغدا کەوتووەتە خوارەوە، بێ ئەوەی زیانی گیانیی و ماددیی لێ بکەوێتەوە".

05.07.2020 - نوێکردنەوە : 06.07.2020
بەغدا.. کەوتنەخوارەوەی مووشەکێکی کاتیۆشا لە ناوچەی سەوز

Iraq

بەغدا - AA

پۆلیسی عێراق رایگەیاند، مووشەکێکی کاتیۆشا لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی شاری بەغدا کەوتووەتە خوارەوە کە بارەگای نێردە دیپلۆماتەکانی بیانیی لێیە.

لەمبارەیەوە ئەفسەر لە پۆلیسی بەغدا، نەقیب ئەحمەد خەڵەف لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند کە دەرنگانی شەوی رابردوو، مووشەکێکی کاتیۆشا لە ناوچەی سەوز کەوتووەتە خوارەوە.

ئەحمەد خەڵەف باسی لەوەیش کرد کە کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکە، هیچ زیانێکی گیانیی و ماددیی لێ نەکەوتووەتەوە.

ناوە ناوە مووشەك ئاراستەی ناوچەی سەوز و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەكرێت، بێ ئەوەی هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لێ رابگەیەنێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın