سياسەت, عێراق

بەغدا.. خۆپیشاندەرانی ناڕازیی لە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان دەروازەکانی ناوچەی سەوزیان داخست

بەرلەوەی دادگای باڵای فیدراڵیی بڕیاری خۆی لەبارەی پەسەندکردنی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان بدات، خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی لایەنەکانی ناڕەزایی لە ئەنجامەکان، دەروازەکانی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدایان داخست.

Zana Natık Kerem  | 27.12.2021 - نوێکردنەوە : 27.12.2021
بەغدا.. خۆپیشاندەرانی ناڕازیی لە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان دەروازەکانی ناوچەی سەوزیان داخست

Iraq

ھەولێر ــ AA

بەرلەوەی دادگای باڵای فیدراڵیی، بڕیاری خۆی لەبارەی پەسەندکردنی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان بدات، خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی لایەنەکانی ناڕەزایی لە ئەنجامەکان، دەروازەکانی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدایان داخست.

ناوچە سەوز بە یەکێک لە ناوچە گرنگەکانی ناوەڕاستی بەغدا دادەندرێت کە بارەگای حکوومەت، ئەنجوومەنی نوێنەرانی و نێردە دیپلۆماتییەکان لەخۆدەگرێت و لە رووی ئەمنییەوە تەواو پارێزراوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاندووە کە بەرلەوەی دادگای باڵای فیدراڵیی بڕیاری خۆی لەبارەی پەسەندکردنی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان بدات، ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرانی لایەنەکانی ناڕەزایی لە ئەنجامەکان، دەروازەکانی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدایان داخستووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیش داوە کە لەئێستادا، ھێزێکی زۆر لە دەروازەکانی ناوچەی سەوز و دەورووبەری بڵاوکراونەتەوە، ئەوەیش بە ئامانجی بەرگرتن لە ھەوڵی خۆپیشاندەران لە ھەڵکوتنەسەر ناوچەکە.

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی دانیشتنی خۆی، بۆ بڕیاردان لەبارەی پەسەندکردنی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان ئەنجام بدات.

رۆژی چواری ئەم مانگە سەرکردەی ھاوپەیمانیی فەتح، ھادی عامری رایگەیاندبوو، سکاڵایان لە ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان، پێشکەش بە دادگای باڵای فیدراڵیی کردووە کە تیایدا داوا دەکەن، ئەنجامە کۆتاییەکان ھەڵبوەشێندرێتەوە.

رۆژی ٣٠ی مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، ئەنجامە کۆتایییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی راگەیاند.

بەپێی ئەنجامە کۆتاییەکان، ھاوپەیمانیی فەتح کە باڵای سیاسیی گرووپە چەکدارە شیعەکانە، بە بەدەستھێنانی ١٦ کورسی دۆڕاوی سەرەکی ھەڵبژاردنەکانە، لەکاتێکدا لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨دا، بە بەدەستھێنانی ٤٨ کورسی براوەی دووەمی ھەڵبژاردنەکان بوو.

رۆژی یەکی ئەم مانگە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاندبوو کە ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکانی، رەوانەی دادگای باڵای فیدراڵیی کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın