عێراق

بەغدا.. خۆپیشاندان بۆ پاڵپشتی لە رێوشوێنەكانی حكوومەت دژبە بە كەتیبەكانی "حزبوڵڵا"

- لە خۆپیشاندانێكدا كە لە شاری بەغدا ئەنجامدرا، پاڵپشتی لەو رێوشوێنانە نیشاندرا كە حكوومەتی عێراق دژبە كەتیبەكانی "حزبوڵڵا" گرتووەتەبەر.

27.06.2020 - نوێکردنەوە : 28.06.2020
بەغدا.. خۆپیشاندان بۆ پاڵپشتی لە رێوشوێنەكانی حكوومەت دژبە بە كەتیبەكانی "حزبوڵڵا"

Baghdad

بەغدا ــ AA

لە خۆپیشاندانێكدا كە لە شاری بەغدا ئەنجامدرا، پاڵپشتی لەو رێوشوێنانە نیشاندرا كە حكوومەتی عێراق دژبە كەتیبەكانی "حزبوڵڵا" گرتووەتەبەر.

پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند كە سەدان خۆپیشاندەر لە گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدا گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و لە میانیدا پاڵپشتی خۆیان لەو رێوشوێنانە نیشانداوە كە حكوومەتی عێراق دژبە كەتیبەكانی "حزبوڵڵا" گرتووەتەبەر.

ئاماژەی بەوەیشدا كە هەر لە میانی خۆپیشاندانەكەدا، خۆپیشاندەران ستایشی هێزەكانی دژەتیرۆریان كردووە لەوەی لە ئۆپەراسیۆنێكدا، ژمارەیەك ئەندامی كەتیبەكانی حزبوڵڵایان دەستگیركردووە.

لەمبارەیەوە خۆپیشاندەرێك بە ناوی حوسێن مەحمود بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و گوتی: "پێویستە هێزەكانی سوپا رووبەڕووی سەرجەم ئەو گرووپە چەكدارانە ببنەوە كە سوز و پاڵپشتییان بۆ غەیرە عێراق هەیە".

گوتیشی:"ئەو گروووپە چەكدارانە مووچە لە عێراق وەردەگرن و تەنانەت هەر لە وڵاتدا پرچەك دەكرێن، بەڵام خزمەت بە بەرژەوەندی وڵاتانی دیكە دەكەن".

دوێنێ‌ هەینی لە بەغدا هێزێكی سەربە دژەتیرۆر هەڵیكوتایە سەر بارەگایەكی كەتیبەكانی حزبوڵڵای عێراق سەربە حەشدی شەعبی نزیك لە ئێران كە بانگەشەی ئەوە دەكرێت هێرشی مووشەكیان كردووەتە سەر ناوچەی سەوز و، ١٣ كەسیان دەستگیركرد.

لە بەرامبەردا هێزێكی سەربە حەشدی شەعبی هەڵیكوتایە سەر باڵەخانەی دژەتیرۆر لە ناوچەی سەوز و سەربازەكانی نێو بیناكەی دەستگیركردووە.

لە ماوەی رابردوودا چەندین جار بنكە و بارەگاكانی هێزەكانی ئەمریكا لە بەغدا كەوتە بەر هێرشی مووشەكی و هەندێك گرووپی ناو حەشدی شەعبی بە ئاشكرا بەرپرسیارێتی خۆیان لە هەڵدانی مووشەكەكان و بە ئامانجگرتنی بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا راگەیاندبوو.

لای خۆیەوە سەركردەی عەسایبی ئەهلی حەق، قەیس خەزعەلی رایگەیاند كە هەڵكوتانە سەر كەتیبەكانی حزبوڵڵا و دەستگیركردنی ئەندامانی حزبوڵڵا لە لایەن هێزەكانی دژەتیرۆرەوە، پێشهاتێكی مەترسیدارە.

قەیس خەزعەلی لە لێدوانێكدا گوتی: "فەرمانەكەی سەرۆكوەزیران، مستەفا كازمی بۆ دەستگیركردنی ئەندامانی حەشدی شەعبی، دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی پێشووی لە وڵاتدا".

سەرکردەی عەسایبی ئەهلی حەق، قەیس خەزعەلی ئەوەی وەبیرهێنایەوە كە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، دەچێتە چوارچێوەی داگیركەرییەوە بە تایبەتیش دوای ئەوەی كە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە وڵاتدا داوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın