عێراق

بەرپرسێکی پێشووی پارێزگای نەینەوا بەتۆمەتی گەندەڵی بە ١٥ ساڵ زیندانیکردن سزادرا

- دەستەی دەستپاکی لە عێراق رایگەیاند کە سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بەتۆمەتی گەندەڵی بە ١٥ساڵ زیندانیکردن، سزادراوە.

Zana Natık Kerem  | 05.06.2023 - نوێکردنەوە : 05.06.2023
بەرپرسێکی پێشووی پارێزگای نەینەوا بەتۆمەتی گەندەڵی بە ١٥ ساڵ زیندانیکردن سزادرا

Arbil

ھەولێر – AA

دەستەی دەستپاکی لە عێراق رایگەیاند کە سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بەتۆمەتی گەندەڵی بە ١٥ساڵ زیندانیکردن، سزادراوە.

فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان سەربە دەستەی دەستپاکی لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، دادگای تاوانەکانی رەسافە، بە تۆمەتی گەندەڵی، سزای ١٥ ساڵ زیندانیکردنی بۆ سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، (بێ ئەوەی ناوی بھێنێت) دەرکردووە.

راشیگەیاندووە، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کە ھەڵاتووە لەگەڵ تاوانبارێکی دیکە لە یەکی تەمووزی ٢٠١٥وە تا یەکی نیسانی ٢٠١٧، دەستیان بەسەر مووچەی مانگانەی فەرمانبەرێکدا گرتبوو لەو کاتەی فەرمانبەرەکە بۆ ماوەی چوار ساڵ مۆڵەتی ساڵانەی وەرگرتبوو.

روونیشیکردووەتەوە کە سزاکە پشت بەستن بە ماددەی (٣١٥) لە یاسای سزادانی عێراقی دەرکراوە.

لە مادەی (٣١٥) لە یاسای سزادانی عێراقیدا ئاماژە بەوەکراوە، ھەر بەرپرسێک یان فەرمانبەرێک کە لە کەرتی گشتیی خزمەت دەکات و لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا، گەندەڵی بکات و دواتر لەسەری ساغبێتەوە، ئەوە بە زیندانیکردن سزا دەدرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın