جيهان, عێراق

بۆ چوارەم جار لە میانی ئەم مانگەدا مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بانگەشەی هێرش بۆ سەر ئیسرائیلی بڵاو کردەوە

گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بانگەشەی ئەوەی کرد کە بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی سەربازیی سوپای ئیسرائیل.

Zana Natık Kerem  | 27.03.2024 - نوێکردنەوە : 28.03.2024
بۆ چوارەم جار لە میانی ئەم مانگەدا مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بانگەشەی هێرش بۆ سەر ئیسرائیلی بڵاو کردەوە

Arbil

ھەولێر ــ AA

گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بانگەشەی ئەوەی کرد کە بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی سەربازیی سوپای ئیسرائیل لە ناو خاکی داگیرکراوی فەڵەستین.

ئەوە بۆ چوارەم جارە لە میانی ئەم مانگەدا، مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بانگەشەی هێرش بۆ سەر ئیسرائیلی بڵاو کردەوە.

گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق کە ژمارەیەک گرووپی چەکدار نزیک لە ئێران لەخۆدەگرێت لە ڕایگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتە سەر خاڵی سەربازیی سپێیر سەربە سوپای ئیسرائیل لە ناو خاکی داگیرکراوی فەڵەستین.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو ھێرشەیان بۆسەر بارەگای وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل لە وەڵامی ئەو کۆمەڵکوژییانەیە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە دژبە فەڵەستینییەکان لە غەززە ئەنجام دەدرێن و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە لەسەر هێرشەکانیان بەردەوام دەبن.

لە میانی ئەم مانگەدا، ئەمە چوارەم ھێرشە کە بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراقەوە دەکرێتە سەر ئیسرائیل.

لە ڕۆژانی ١١، ٢١ و ٢٤ی ئەم مانگە، گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاندبوو کە بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن، وێستگەیەکی بەرھەمھێنانی کارەبا لە تەل ئەبیب و بارەگای وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın