سياسەت

ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان تاوتوێی دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکات بۆ ئەوەی بنەمایەکی بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان بنیات بنێت و سەرچاوەکانی داهاتیش هەمەجۆر بکات و گرنگی زیاتریش بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار بدرێت".

Sarmand Hameed  | 20.05.2020 - نوێکردنەوە : 22.05.2020
ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان تاوتوێی دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان دەکات

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکات بۆ ئەوەی بنەمایەکی بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان بنیات بنێت و سەرچاوەکانی داهاتیش هەمەجۆر بکات و گرنگی زیاتریش بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار بدرێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنانی لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، قوباد تاڵەبانی و وەزیرە پەیوەندارەکان بەشداربوون، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پرۆسەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کرا.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکات بۆ ئەوەی بنەمایەکی بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان بنیات بنێت و سەرچاوەکانی داهاتیش هەمەجۆر بکات و گرنگی زیاتریش بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار بدرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی رەشنووسی یاسای نوێی وەبەرهینان کراوە کە بڕیارە بەم نزیکانە بخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پەسەند کردنی، جەختیش لەوەکراوەتەوە کە پێویستە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای پێداویستییەکانی هەرێم و بەرژەوەندی گشتی بێت.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن