جيهان

ئەمشەو قەدەەغەی ھاتوچۆ لەشاری لید-ی ئیسرائیل جێبەجێ دەکرێ

بەھۆی ئەو گرژیانەی لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شەھیدێکی فەڵەستینی لە شاری لید دروستبوو، ئەمشەو قەدەغەی ھاتوچۆ لەو شارە جێبەجێ دەکرێ.

Turgut Alp Boyraz  | 12.05.2021 - نوێکردنەوە : 13.05.2021
ئەمشەو قەدەەغەی ھاتوچۆ لەشاری لید-ی ئیسرائیل جێبەجێ دەکرێ

Quds

قودس - AA

بەھۆی ئەو گرژیانەی لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شەھیدێکی فەڵەستینی لە شاری لید دروستبوو، ئەمشەو قەدەغەی ھاتوچۆ لەو شارە جێبەجێ دەکرێ.

گوتەبێژی پۆلیسی ئیسرائیل، میکی رۆزێنفێلد لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە لە کاتژمێر ٩ی شەو تا ٤ی بەیانی بە کاتی ناوخۆ، قەدەغەی ھاتووچۆ لەو شارە جێبەجێ دەکرێت.

رۆزێنفێلد ئەوەشی خستەڕوو کە تاکو ئێستا نازانرێ ئەو پەیڕەوییە تا کەی بەردەوام دەبێت و راشیگەیاند کە بەپێی دۆخەکە دواتر بڕیاری لەسەر دەدەن.

دوێنێ لەدوای رێوڕەسمی بە خاکسپاردنی ھاووڵاتییەکی ئیسرائیلی بەرەچەلەک فەڵەستینی بەناوی موسا حەسونی کە لەلایەن جوولەکەیەکی نیشتەجێکراو لەشاری لید شەھیدکرابوو، گرژی لە نێوان فەڵەستینییەکان و جوولەکەکان دروستبوو.

لەگەڵ تەشەنەسەندنی رووداوەکان، پۆلیسی ئیسرائیلی ژمارەیەک فەڵەستینی لەو شوێنە دەستگیرکرد و لەبەرامبەر ئەمەش ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی ئیسرائیل سوتێندرابوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın