ئەمریکا.. مایك پێنس بەناچاری گه‌ڕایه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نیوهه‌مپشیر
- به‌هۆی ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی به‌ر ره‌وه باڵنده‌یه‌ك كه‌وت، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس ناچار بوو بگه‌ڕێته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نیوهه‌مپشیر.
Washington DC
واشنتۆن – AA
به‌هۆی ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی به‌ر ره‌وه باڵنده‌یه‌ك كه‌وت، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس ناچار بوو بگه‌ڕێته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نیوهه‌مپشیر كه هه‌ر له‌وێوه به‌ڕێ كه‌وتبوو.
به‌رپرسێك له كۆشكی سپی به میدیای ئه‌مریكای راگه‌یاند، دوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نیوهه‌مپشیر مایک پێنس له رێگای فڕۆكه‌ی تایبه‌تی Air Force Two شاره‌كه‌ی جێ هێشت، به‌ڵام داوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له به‌ڕێكه‌وتنی فڕۆكه‌كه له‌گه‌ڵ ره‌وه باڵنده‌یه‌ك به‌ریه‌ك كه‌وتن.
به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له رووداوی نه‌خوازراو، فڕۆكه‌كه ناچار بوو بگه‌ڕێته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی مانچسته‌ر له نیوهه‌مپشیر كه هه‌ر له‌وێوه به‌ڕێ كه‌وتبوو.
باس له‌وه‌ش كراوه كه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایک پێنس و تیمه‌كه‌ی چاوه‌ڕوانی هاتنی فڕۆكه‌یه‌كی كارگۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه واشنتۆنی پایتەخت.
له كاتێكدا فڕۆكه‌ی تایبه‌تی Air Force One بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ته‌رخان كراوه، فڕۆكه‌ی تایبه‌تی Air Force Two بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ته‌رخان كراوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن