توركيا

ئەردۆغان: "ڕۆحی چاناککالە هەردەم بەردەوام دەبێت لە ڕۆشن کردنەوەی ڕێگاکەمان"

Mehmet Yusuf Melikoğlu, Mustafa Hatipoğlu, Gökçe Karaköse  | 18.03.2024 - نوێکردنەوە : 19.03.2024
ئەردۆغان: "ڕۆحی چاناککالە هەردەم بەردەوام دەبێت لە ڕۆشن کردنەوەی ڕێگاکەمان"

Istanbul

چاناککالە - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "پێمان وایە لە بنیاتنانەوەی سەدەی تورکیادا وانەی زۆر گرنگ هەیە کە لەو داستانەی لە چاناککالە نووسراوە وەریبگرین. ڕۆحی چاناککالە کە دەیسەلمێنێت ئەگەر دەست بە یەکێتیی و پێکەوەیی و برایەتیمانەوە بگرین، ئەوا حەوت زلهێزی جیهانی لەدژمان بوەستنەوە ناڕووخێین و، هەردەم بەردەوام دەبێت لە ڕۆشن کردنەوەی ڕێگاکەمان".

لە میانی بەشداری کردنی لە ڕێوڕەسمی یادی ١٠٩ ساڵەی سەرکەوتنی دەریایی چاناککالە و ڕۆژی یادی شەهیدانی ١٨ی ئادار کە لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی چاناککالە بەڕێوەچوو، سەرکۆمار گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە ئەو بڵێسەیەی دوێنێ لە چاناککالە کرایەوە بە خەباتی نیشتمانیی و ڕاگەیاندنی کۆمارەکەمان بە ئەنجام گەیشت، گوتیشی: ''ئێستاش بەو بڵێسەیەی بە کار و خزمەت و ئامانجەکانی ٢٠٢٣ و بە دیدگای 'سەدەی تورکیا' دامانگیرساندووە، پشتیوان بە خودا دەبێتە هۆی گەیشتنی وڵاتەکەمان بەو شوێنەی لە جیهاندا شایستەیەتی".

ڕاشیگەیاند: ''پێمان وایە لە بنیاتنانەوەی سەدەی تورکیادا وانەی زۆر گرنگ هەیە کە لەو داستانەی لە چاناککالە نووسراوە وەریبگرین. ڕۆحی چاناککالە کە دەیسەلمێنێت ئەگەر دەست بە یەکێتیی و پێکەوەیی و برایەتیمانەوە بگرین، ئەوا حەوت زلهێزی جیهانی لەدژمان بوەستنەوە ناڕووخێین و، هەردەم بەردەوام دەبێت لە ڕۆشن کردنەوەی ڕێگاکەمان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın