توركيا

ئەردۆغان: "پێویستە چاکسازی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەین"

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب ئەردۆغان: "بەر لەوەی سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکان دووبارە کاریگەر بکرێ، پێویستە بەر لە ھەموو شتێک چاکسازی لە ئەنجوومەنی ئاسایش بکەین".

Ferdi Türkten  | 21.09.2020 - نوێکردنەوە : 24.09.2020
ئەردۆغان: "پێویستە چاکسازی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەین"

Turkey

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە بۆنەی ٧٥ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی نەتەوە یەکگرتووەکان، پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاراستەی کۆبوونەوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئاستی باڵا کرد.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: "سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکان نە لە رێگریکردن لە شەڕ و پێکدادانەکان نە لە کۆتاییھێنان بەو شەڕ و پێکدادانانەی کە دەستیان پێکردووە کاریگەری ھەیە".

ئەردۆغان لە پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا باسی لە پێکھاتەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و کرد و رایگەیاند "پێکھاتەی ئەنجوومەنێک کە چارەنووسی حەوت ملیار کەسی خستووەتە بەر بەزەیی پێنج وڵات، دادپەروەر نییە و بەردەوامیش نابێت".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب ئەردۆغان ئاماژەی بە ئەنجامدانی چاکسازی لە ئەنجوومەنی ئاسایش کرد و گوتی: "بەر لەوەی سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکان دووبارە کاریگەر بکرێ، پێویستە بەر لە ھەموو شتێک چاکسازی لە ئەنجوومەتی ئاسایش بکەین".

ئەردۆغان گوتیشی: "پێکھاتەی ئەنجوومەنێکی دیموکرات، شەفاف، کاریگەر، دادپەروەر و مایەی لێپرسینەوە، بەدەر لە بژاردە بووەتە پێویستیەک بۆ مرۆڤایەتی".

سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان گوتیشی: "گۆڕینی ئیستانبوڵ وەک خاڵی پێکگەیشتنی کیشوەرەکان بۆ ناوەندی نەتەوە یەکگرتووەکان، ھاوکار دەبێت لە ھەوڵەکانی سەقامگیری و ئاشتی جیھانی".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın