ئەردۆغان و ڤۆنده‌رلاین له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كيان ئەنجامدا
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئۆرسولا ڤۆنده‌رلاین ئه‌نجامدا.
Ankara
ئەنقەرە - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئۆرسولا ڤۆنده‌رلاین ئه‌نجامدا.
بەگوێرەى ئەو روونكردنەوەى كە لە سەرۆكايەتى پەيوەندييەكان سەربە سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا بڵاوكراوەتەوە، لەو پەيوەندييەى كە ٤٠ خولەكى خاياندووە، تاوتوێى پەيوەندييەكانى توركيا-يەكێتى ئەورووپا و پێشهاتەكانى ناوچەكە كرا.
له میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ڤۆنده‌رلاین، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووە کە بنه‌مای پرسی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بریتییه له بانگه‌شەكانی یۆنان و قوبرسی یۆنانی كه له به‌رزترین ئاستدان و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌درێت مافه‌كانی توركیا و توركه‌كانی قوبرس حسابیان بۆ نه‌كرێت.
ئەردۆغان، ئەوەشى راگەياند كە توركيا لە سەرەتاوە بۆ چارەسەركردنى كێشەكان لايەنگرى ديالۆگ بووە و ئامادەيە بۆ گوتووێژەكانى گەڕان و دۆزينەوە لەگەڵ يۆنان و هيواى خواست كە يۆنان ديسان ئەو دەرفەتەى كە دراوە بە ديپلۆماسييەت، بە فيڕۆ نەداتەوە.
ئەردۆغان، دووپاتى لەوەش كردەوە كە زەمينەيەكى پتەو بۆ هەنگاوەكانى نوێكردنەوەى لێكتێگەيشتنى ١٨ى ئادارى نێوان توركيا و يەكێتى ئەورووپا، پێداچوونەوە بە يەكێتى گومرک و ئازادى ڤيزە و پەرەپێدانى پەيوەندييەكان ئامادە دەكات.
لە بارەى بابەتى كۆچبەرانەوە، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داواى دابەشکردنێكى دادپەروەرانەى ئەرك و بەرپرسياريتييەكانی كرد و رايگەياند پێويستە يەكێتى ئەورووپا لەسەر پێشێلكارييەكانى گەڕاندنەوە و ناچارکردنی كۆچبەران لە لايەن يۆنان و ئاژانسى سنوور و ئاسايشى كەناراوەكانى ئەورووپا (Frontex) بێتە دەنگ.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن