توركيا

ئەردۆغان:"لەبەرئەوەی بەڵێمان بۆ درێژکراوەکانی ئیمپریالیست و کودەتاچییەکان نەکرد تەڵە لە دوای تەڵە لەبەردەمماندا دانرا"

- سەرکۆمار ئەردۆغان: "لەبەر ئەوەی بە گوتنی (One minute) دژایەتی خۆمان بۆ ئەو ستەمە دەربڕی کە دەرهەق بە ستەمدیدەکان دەکرێت، ڕووبەڕووی جیاکاری بووینەوە".

Elif Küçük, Kaan Bozdoğan  | 29.03.2024 - نوێکردنەوە : 29.03.2024
ئەردۆغان:"لەبەرئەوەی بەڵێمان بۆ درێژکراوەکانی ئیمپریالیست و کودەتاچییەکان نەکرد تەڵە لە دوای تەڵە لەبەردەمماندا دانرا"

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "لەبەرئەوەی بەڵێمان بۆ درێژکراوەکانی ئیمپریالیست و وەسایەت و کودەتاچییەکان نەکرد، تەڵە لە دوای تەڵە لەبەردەمماندا دانرا. لەبەر ئەوەی بە گوتنی (One minute) دژایەتی خۆمان بۆ ئەو ستەمە دەربڕی کە دەرهەق بە ستەمدیدەکان دەکرێت، ڕووبەڕووی جیاکاری بووینەوە".

لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی جەماوەری ئاک پارتیدا لە ناوچەی سوڵتانبەیلی لە ئیستانبوڵ، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار باسی لەوە کرد کە لەبەرئەوەی بە گوتنی جیهان لە پێنج گەورەترە تانەمان دا لە شێواندنی سیستم و ئاسایشی جیهانی، ڕووبەڕووی گەمارۆ بووینەوە و گوتی: "لەبەرئەوەی تەسلیمی ئەوانە نەبووین کە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە و فەتۆ و داعشیان کردە سەرمان، ئاستەنگ و ئازارێکی زۆرمان بۆ دروست کرا".

ڕاشیگەیاند: "لەبەرئەوەی بەڵێمان بۆ درێژکراوەکانی ئیمپریالیست و وەسایەت و کودەتاچییەکان نەکرد، تەڵە لە دوای تەڵە لەبەردەمماندا دانرا. لەبەر ئەوەی بە گوتنی (One minute) دژایەتی خۆمان بۆ ئەو ستەمە دەربڕی کە دەرهەق بە ستەمدیدەکان دەکرێت، ڕووبەڕووی جیاکاری بووینەوە".

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو هەڵمەتەی حکوومەتی خۆجێی کە ٣٠ ساڵ پێش ئێستا لە ئیستانبوڵ دەستمانپێکرد، بە داخەوە ماوەی پێنج ساڵە وەستا، تەنانەت پێچەوانەش کراوەتەوە و ڕایگەیاند: "بەڕێوەبردنی ئیستانبوڵ کارێک نییە نیوە کاتی بێت. ئیستانبوڵ هاوبەش قبوڵ ناکات".

گوتیشی: "ئەو کاتەی پێویستە بۆ ئامادەکاری بوومەلەرزە تەرخان بکرێت، تەرخانکراوە بۆ ڕاوکردنی نوێنەران، بۆ سەودا لەگەڵ دەم".

هەر سەبارەت بە بابەتی ئامادەکاریی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بوومەلەرزە، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "بە تێگەیشتنێکی تەواو دەستەجەمعی کار دەکەین و پشتیوان بە خودا لە ماوەیەکی کورتی وەک پێنج ساڵدا نۆژەنکردنەوەی ٦٥٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون تەواو دەکەین".

ڕاشیگەیاند: "کاری لە پێشینەی ئیستانبوڵ ئامادەکاریە بۆ بوومەلەرزە. ئایا لە ماوەی ڕابردوودا هەوڵ و تەقەلا و پرۆژەتان لەو بارەیەوە بەدی کردووە؟ تاڵانکردنی ئەو سەرچاوانەی تەرخانکراون بۆ خزمەتکردنی خەڵکی شارەکە و بەکاربردنی بۆ ئامانجی دیکە، ئەم شارە دەڕەنجێنێت، پێویستە ئیستانبوڵ زویر نەکرێت".

سەرکۆمار ئەوەیشی خستەڕوو کە لەبەرئەوەی لە بەرزترین ئاستدا کاردانەوەمان نیشاندا بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییەی لە غەززە دەکرێت و هەموو جۆرە هاوکارییەکی ستەمدیدەکانمان کرد، کراینە ئامانج، ڕاشیگەیاند: ''بەڵام سوپاس بۆ خودا سەرەتا بە پشتیوانی خودا پاشانیش بەو هێزەی لە سوڵتانبەیلی و ئیستانبوڵ و گەلەکەمانەوە وەرمانگرتووە بەسەر هەموویاندا سەرکەوتین و سەردەکەوین''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن