ئیسرائیل لە وشکایی و ئاسمان و دەریاوە بۆردومانی کەرتی غەززە دەکات
سوپای ئیسرائیل، لە وشکایی، ئاسمان و دەریاوە بەچڕی بۆردومانی کەرتی غەززە دەکات.
Ramallah
غەززە- AA
سوپای ئیسرائیل، لە زەوی، ئاسمان و دەریاوە بەچڕی بۆردومانی کەرتی غەززە دەکات.
تۆپهاوێژەکان لە رۆژهەڵات، رۆژئاوا و باکووری کەرتی غەززە بۆردومانی کۆمەڵێک ئامانجی جیاواز دەکەن.
بەهۆی بۆردومانەکانیشەوە کارەبای ناوچەکانی باکووری غەززە بڕاوە و ئاگریش لە شوێنی بۆردومانەکان بەرزدەبێتەوە.
ژمارەیەکی زۆریش ئامبوڵانس و تیمەکانی بەرگری شارستانی نێردراونەتە شوێنە بۆردومانکراوەکان.
لەلایەکی دیکەشەوە سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە هێزەکانیان لە زەوی و ئاسمانەوە هێرشیان کردوەتە سەر کەرتی غەززە.
هیچ ئامار و زانیارییەکیش دەربارەی زیانی بۆردومانەکان نەخراوەتەڕوو.
سوپای ئیسرائیل، ئەوەشی راگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە و سەربازەکانیان چوونەتە ناو غەززە-وە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن