توركيا

ئاکار و فەرماندە باڵاکانی سوپای تورکیا دوواین بەربانگیان لە هاتای لەگەڵ هێزەکانی سنوور کردەوە

- وەزیری بەرگریی تورکیا، خوڵوسی ئاکار:''بەرەنگاربوونەوەمان دژ بە تیرۆر بە سەرکەوتنێکی گەورەوە درێژەی هەیە. بەو ئۆپەراسیۆنانەی مەهمەتچیەکان ئەنجامیانداوە دەبینین رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە زیانی گەورەی بەرکەوتووە"

Sarp Özer  | 13.05.2021 - نوێکردنەوە : 13.05.2021
ئاکار و فەرماندە باڵاکانی سوپای تورکیا دوواین بەربانگیان لە هاتای لەگەڵ هێزەکانی سنوور کردەوە

Ankara

هاتای|شڕناخ - AA

وەزیری بەرگریی تورکیا، خوڵوسی ئاکار و فەرماندە باڵاکانی سوپای ئەو وڵاتە، بە درێژایی دوێنێ شەو، لە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەوە لە شڕناخ، ئۆپەراسیۆنەکانی چنگ-برووسکە و چنگ-هه‌وره‌تریشقە-یان بەڕێوەبرد.

لە لێدوانێکیدا ئاکار باسی لەوە کرد کە ئۆپەراسیۆنەکان وەک ئەوەی پلانیان بۆ دانراوە درێژەیان هەیە و، لە ٢٣ی نیسانەوە کە دەستیان پێکردووە تا ئەمڕۆ، ١٠٥ چەکداری رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە چالاکی خراون و، کۆی ژمارەی ئەو چەکدارانەی پەکەکە کە لە یەکی کانوونی دووەمەوە تا ئێستا لە چالاکی خراون هەزار و ٥٦ کەسە.

ئاکار بە یاوەری سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەراڵ یاشار گولەر و فەرماندەی هێزەکانی وشکانیی، جەنەراڵ ئومیت دوندار و فەرماندەی هێزەکانی دەریایی، ئەمیراڵ عەدنان ئۆزباڵ و فەرماندەی هێزەکانی ئاسمانیی، جەنەراڵ حەسەن کوجوکئاکیوز دوواین بەربانگی لە هاتای لەگەڵ هێزەکانی سنوور کردەوە.

دوای بەسەرکردنەوەی فەرماندەیی کەرتی ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی بەهار، ئاکار و فەرماندەکان سەردانی بنکەی هێزی سنووری هاجیپاشا-یان کرد.

ئاکار باسی لەو رێوشوێنانە کرد کە لە هێڵی سنوور گیراونەتەبەر و، ئاماژەی بەوە کرد کە لە داهاتوودا ئەو رێوشوێنانە زیاد دەکەن.

لە پاش بەربانگ کردنەوە، ئاکار لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی سوپا سەردانی شڕناخی کرد.

لە میانی سەردانەکەدا، ئاکار ناوەندی ئۆپەراسیۆنی ٢٣هەمین فەرماندەیی سەرکردایەتی کرد کە ئۆپەراسیۆنەکانی چنگ-برووسکە و چنگ-هه‌وره‌تریشقە-یان لێوە بەڕێوەدەبرێت کە لە یەک کاتدا لە ناوچەکانی مەتینا و ئاڤاشین دەستیان پێکرد.

لە لێدوانێکیدا ئاکار باسی لەوە کرد کە ئۆپەراسیۆنەکان بە رێزگرتن لە یەکپارچەیی، ئاسایشی سنوور و سەروەری هەموو وڵاتانی دراوسێ بەتایبەتی عێراق بەڕێوەدەچن.

گوتیشی: ''بەرەنگاربوونەوەمان دژ بە تیرۆر بە سەرکەوتنێکی گەورەوە درێژەی هەیە. بەو ئۆپەراسیۆنانەی مەهمەتچیەکان ئەنجامیانداوە دەبینین رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە زیانی گەورەی بەرکەوتووە. لە یەکی کانوونی دووەمەوە تا ئێستا، هەزار و ٥٦ تیرۆریست لە چالاکی خراون. ئۆپەراسیۆنەکانی چنگ-برووسکە و چنگ-هه‌وره‌تریشقە کە لە ٢٣ی نیسانەوە دەستیان پێکردووە وەک ئەوەی پلانیان بۆ دانراوە درێژەیان هەیە و، تا ئەمڕۆ ١٠٥ تیرۆریست لە چالاکی خراون و، ٢٩١ بۆمبۆ دەستکرد، تەقەمەنی، مین و ٨٩ ئەشکەوت، حەشارگە خاپوور کراون''.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın