ئامادەکاری دەکرێت لەبارەی سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئازەربایجان
ئامادەکاری دەکرێت لەبارەی سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بۆ ئازەربایجان کە بڕیارە لەسەر بانگھێشتی فەرمی سەرکۆماری ئەو وڵاتە، ئیلھام عەلیێڤ ئەنجامی بدات.
Arbil
ھەولێر – AA
ئامادەکاری دەکرێت لەبارەی سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بۆ ئازەربایجان کە بڕیارە لەسەر بانگھێشتی فەرمی سەرکۆماری ئەو وڵاتە، ئیلھام عەلیێڤ ئەنجامی بدات.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە نێچێرڤان بارزانی پێشوازیی کردووە لە ھەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە عێراق، نەسیر مەمدۆف.
راشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، برەودان بە پەیوەندییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئازەربایجان تاوتوێ کراوە.
ھەروەھا ھەردوولا ھاوڕا بوون کە زەمینە و دەرفەتی باش ھەن بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان بەتایبەتی لە بواری ئابووریی، بازرگانیی و گەشتیارییدا، لەوبارەیەوە باسیان لە دەستپێکردنی پرۆسەی کردنەوەی کۆنسولخانەی ئازەربایجان لە ھەرێمی کوردستان و رێکاری پێویست کردووە کە پێشتر لە کۆبوونەوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرکۆماری ئازەربایجان لە میونخ بڕیاری لێ درابوو.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ باکۆ کە بڕیارە لەسەر بانگھێشتی فەرمی سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلھام عەلیێڤ ئەنجامی بدات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن