نێچيرڤان بارزانى و عه‌ممار حه‌كيم کۆبوونەوە
- نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان: "هه‌ردوولا هاوڕابوون كه هه‌ر ناڕه‌زايى و تێبينييه‌ك له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن هه‌بێت، به‌پێى رێكاره ده‌ستوورى و ياسايييه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن".

Arbil
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە بارەگای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى کرد له سه‌رۆكى ره‌وتى حيكمه، عه‌ممار حه‌كيم و له ديدارێكدا دۆخى عيراق به‌گشتى، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، پێشبينييه‌كان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى، حكوومه‌تى داهاتووى فيدراڵى عێراق و ئه‌رك و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌ميان تاوتوێ كران.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان "هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى له وڵات و ده‌ستگرتن به بژارده‌ى ديموكراسی و بره‌ودان به پرۆسه‌ى سياسى و گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه عيراقييه‌كان به لێكگه‌يشنێكى ره‌زامه‌ند بۆ هه‌مووان كرده‌وه كه خزمه‌ت به ئێستا و داهاتووى عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى بكات".
راشیانگەیاندووە "باس له سه‌ر‌نج و تێبينييه‌كانى سه‌ر پرۆسه‌ى ده‌نگدان كرا و هه‌ردوولا هاوڕابوون كه هه‌ر ناڕه‌زايى و تێبينييه‌ك له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن هه‌بێت، به‌پێى رێكاره ده‌ستوورى و ياسايييه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و حكوومه‌تى داهاتووش بايه‌خ و گرنگى به داواكارى و چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتیيان بدات".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن