عێراق, قودس هێڵی سووری موسڵمانان

مەسعود بارزانی پەیامێک ئاراستەی سەرۆکی فەڵەستین دەکات

- سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پەیامێکی ئاراستەی سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس کرد.

Sarmand Hameed  | 14.05.2021 - نوێکردنەوە : 16.05.2021
مەسعود بارزانی پەیامێک ئاراستەی سەرۆکی فەڵەستین دەکات

Arbil

ھەولێر - AA

سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پەیامێکی ئاراستەی سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس کرد.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ھێمن ھەورامی رایگەیاند، لە رێگای کونسوڵخانەی فەڵەستین لە ھەولێر، پەیامێکی مەسعود بارزانی گەیاندووەتە مەحمود عەباس.

ھێمن ھەورامی کە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانیشە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی: "بەمەبەستی گەیاندنی پەیامێکی سەرۆک بارزانی بە مەحمود عەباسی سەرۆکی فەڵەستین، سەردانی کونسوڵخانەی فەلەستینمان لە شاری ھەولێر کرد و لەگەل بەرێز نەزمی حەزوری کونسولی فەلەستین کۆبوومەوە".

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ھیچ زانیارییەکی لەبارەی ناوەڕۆکی پەیامەکەی مەسعود بارزانی ئاشکرا نەکردووە.


لە ئەنجامی ئەو ھێرشانەی کە ئیسرائیل لە ١٠ی ئایارەوە تا ئێستا دەیکاتە سەر کەرتی غەززە، ١١٩ کەس شەھیدبوون کە ٣١یان منداڵ و ١٩یان ژنن، ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٨٣٠ کەس.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın