جيهان

لە یەمەن سەرۆکوەزیران بن بریک دەستیلەکار کێشایەوە و وەزیری دەرەوە زیندانی لە شوێنەکەی دانرا

Shukri Hussein, Ali Semerci  | 16.01.2026 - نوێکردنەوە : 16.01.2026
لە یەمەن سەرۆکوەزیران بن بریک دەستیلەکار کێشایەوە و وەزیری دەرەوە زیندانی لە شوێنەکەی دانرا

Yemen

ئیستانبوڵ - AA

سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی یەمەن، ڕەشاد ئەلعەلیمی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە، سالم بن بریکی قبوڵ کرد و، وەزیری دەرەوە، شای موحسین زیندانی وەک سەرۆکوەزیران دەستنیشان کرد.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەڕمی یەمەن (سابا)، سەرۆکوەزیران بن بریک بە مەبەستی کردنەوەی ڕێگا لەبەردەم پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێ کە لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییانەی لەم دواییانەدا لە وڵاتدا ڕوویانداوە بگونجێت، دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی عەلیمی کردووە.

لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سەرۆکی ئەنجوومەن عەلیمی، بڕیارنامەیەکی دەرکردووە و تیایدا دەستلەکارکێشانەوەی بن بریکی قبوڵ کردووە و لە شوێنی ئەو وەزیری دەرەوە زیندانی وەک سەرۆکوەزیران دەستنیشان کردووە و ئەرکی پێکهێنانی حکوومەتی پێ سپاردووە.

ئاژانسەکە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە کە سەرۆکی ئەنجوومەن عەلیمی، سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوە بن بریکی وەک ڕاوێژکاری خۆی بۆ کاروباری دارایی و ئابووریی دەستنیشان کردووە.

لە هەواڵەکەدا هاتووە کە حکوومەتی ئێستا تا پێکهێنانی حکوومەتی نوێ بەردەوام دەبێت لە بەڕێوەبردنی کارەکان.

بن بریک، لە سێی ئایاری ٢٠٢٥ و دوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی پێشووتر ئەحمەد عەواز بن موبارەک، وەک سەرۆکوەزیران دەستنیشان کرابوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın