وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ژاپۆن پێشھاتەکانی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژبە ئێرانیان تاوتوێ کرد
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان و وەزیری دەرەوەی ژاپۆن، مۆتێگی تۆشیمیتسو پێشھاتەکانی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژبە ئێران و کاردانەوەی شەڕەکەیان لەسەر جیھان تاوتوێ کرد.
Ankara
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان و وەزیری دەرەوەی ژاپۆن، مۆتێگی تۆشیمیتسو پێشھاتەکانی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژبە ئێران و کاردانەوەی شەڕەکەیان لەسەر جیھان تاوتوێ کرد.
چەند سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە ھاکان فیدان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ مۆتێگی تۆشیمیتسو قسەی کردووە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشدا کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ژمارەیەک پرسی سیاسی و ئابووریی تاوتوێکراون.
بە گوتەی سەرچاوەکان ھەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەکەدا، گفتوگۆکراون لەبارەی پێشھاتەکانی دۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بەردەوامی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژبە ئێران و کاردانەوەی شەڕ لەسەر جیھان.
ھەروەھا سەرچاوەکان ڕاشیانگەیاند کە لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، باس لەو ھەوڵانە کراوە کە بە ئامانجی کۆتاییھێنان بە شەڕ لە ناوچەکە خراونەتەگەڕ.
