توركيا, جيهان

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی سووریا دەکەین"

Utku Şimşek  | 22.01.2026 - نوێکردنەوە : 22.01.2026
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی سووریا دەکەین"

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: "هەوڵی بەزاندنی نایاسایی سنوور لە نسێبین لەلایەن گرووپێک لە لایەنگرانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی و هێرشکردنە سەر ئاڵاکەمان لە گۆڕەپانی پێشووی گومرگ، ئیستفزازێکی ڕێکخراوە کە هەستیارییەکانی نەتەوەکەمانی کردووەتە ئامانج".

دوای بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەی وەزارەتی بەرگریی، لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتەکە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانیان دایەوە.

سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی حکوومەتی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کە لە حەلەبەوە دەستی پێکردووە و بۆ ناوچەکانی دیکە درێژ بووەتەوە، وەزارەتەکە ڕایگەیاند: "ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکان چەسپاندنی دەسەڵاتی گشتیی و پاراستنی گیانی هاووڵاتییانە. لەم چوارچێوەیەدا پابەندبوونی بێ مەرجی سەدەگە بە ڕێککەوتننامەکانی ١٠ی ئازار و ١٨ی کانوونی دووەم و دەستپێکردنی پڕۆسەی تێکەڵبوون گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی هەمیشەیی لە سووریا. وڵاتەکەمان لە چوارچێوەی پرەنسیپی 'یەک دەوڵەت، یەک سوپا' و لەسەر بنەمای یەکپارچەیی خاک و سیاسیی سووریا، بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و بەرزکردنەوەی توانای بەرگریی ئەو وڵاتە".

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، سەبارەت بە ڕووداوەکانی ناوچەی نێوان نسێبین و قامیشلۆ ڕایگەیاند: "هەوڵی بەزاندنی نایاسایی سنوور لە نسێبین لەلایەن گرووپێک لە لایەنگرانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی و هێرشکردنە سەر ئاڵاکەمان لە گۆڕەپانی پێشووی گومرگ، ئیستفزازێکی ڕێکخراوە کە هەستیارییەکانی نەتەوەکەمانی کردووەتە ئامانج. دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتەکەمان بکەرانی ڕووداوەکەیان دۆزیوەتەوە و ڕێکاری پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتە بەر. هاوشێوەی هەر ڕووداوێکی دیکە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی کارگێڕی لەسەر ئەم ڕووداوەش دەستی پێکردووە".

سەبارەت بە پێشهاتەکانی سووریا، وەزارەتەکە ڕایگەیاند: "لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی سووریا دەکەین. لە ئەگەری ڕەخسانی بارودۆخی گونجاو لە گۆڕەپانەکەدا، هەرچی پێویست بێت لەم بارەیەوە ئەنجام دەدرێت. تا ئێستا هیچ داواکارییەکی فەڕمی لەلایەن بەرپرسانی سووریاوە بۆ وڵاتەکەمان نەهاتووە سەبارەت بەو گرتوخانە و کەمپانەی تیرۆریستانی داعشیان تێدایە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın