لە ٢٦ی تشرینی یەکەمدا AJet دەست بە گەشتە ڕاستەوخۆکانی نێوان ئەنقەرە-هەولێر دەکات
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
AJet بڵاویکردەوە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمدا دەست بە گەشتە ڕاستەوخۆکانی نێوان ئەنقەرە-هەولێر دەکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی AJet، کۆمپانیاکە تۆڕی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی بە خێرایی فراوان دەکات و، دەست بە گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان ئەنقەرە-هەولێر دەکات.
گەشتەکان هەفتانە دوو ڕۆژە و، ڕۆژانی پێنجشەممە و یەکشەممە لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرەوە بۆ هەولێر ئەنجام دەدرێن.
بلیتی گەشتەکان ئەمڕۆ بە نرخی ٧٩ دۆلار خرایەڕوو.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بەڕێوەبەری گشتیی AJet، کەرەم سارپ باسی لەوە کردووە کە ئەنقەرە بە جیهان دەبەستنەوە و، ڕایگەیاندووە: "بەردەوامین لە بەستنەوەی پایتەختەکەمان بە جیهان. دوای تفلیس، مەدرید و بەرشەلۆنە، دەست دەکەین بە گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان ئەنقەرە-هەولێر کە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمەوە، گەشتی نێوان ئەنقەرە-هەولێر لە هەفتەیەکدا دوو جار ئەنجام دەدرێت''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
