توركيا, جيهان

سەرکۆمار ئەردۆغان: "سوورین لەسەر پەرەپێدان بە ماف و ئازادییەکانی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا"

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "سەرەڕای ئاگربەستی ١٠ی ئۆکتۆبەر کە بە هەوڵی ئێمە بەدی هات، هێرشەکانی ئیسرائیل کە یاسا ناناسێت بۆ سەر کەرتی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا بەردەوامە".

Fatma Sevinç Çetin  | 26.02.2026 - نوێکردنەوە : 26.02.2026
سەرکۆمار ئەردۆغان: "سوورین لەسەر پەرەپێدان بە ماف و ئازادییەکانی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆمار ئەردۆغان وێڕای ئاماژەدان بە بەربانگکردنەوەی خەڵکی غەززە لە ژێر باڵەخانە ڕووخاوەکاندا، گوتی ڕایگەیاند، "بەو دۆخەش سەر بۆ ستەمکار ناچەمێنن، ئیمانیان بووەتە نموونەیەک بۆ هەموو موسڵمانان".

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی خوانێکی بەربانگدا گوتارێکی پێشکەش کرد.

لەسەرەتای قسەکانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە دۆخی غەززە کرد و گوتی: "سەرەڕای ئاگربەستی ١٠ی ئۆکتۆبەر کە بە هەوڵی ئێمە بەدی هات، هێرشەکانی ئیسرائیل کە یاسا ناناسێت بۆ سەر کەرتی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا بەردەوامە".

سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "خوشک و برایانمان لە غەززە کە بەربانگیان لە باڵەخانە وێرانەکاندا دەکەنەوە و بەو دۆخەش سەر بۆ ستەمکار ناچەمێنن، ئیمانیان بووەتە نموونەیەک بۆ هەموو موسڵمانان".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە 'بەیاننامەی پارێزەری سێکۆلاریزم بین' کرد و گوتی: "بە زەین و ئایدیۆلۆجیای ئەو گرووپانە پێدەکەنین کە ناتوانن لە پێشکەوتنەکانی ٢٣ ساڵی ڕابردووی تورکیا تێبگەن".

سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "سوورین لەسەر پەرەپێدان بە ماف و ئازادییەکانی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا. پەنا بە خوا لە داهاتووشدا هەر بەردەوام دەبین بەو هەستیارییەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın