توركيا, جيهان

باخچەلی: "گواستنەوەی ڕووداوە دیارەکانی سووریا بۆ تورکیا و ئیستفزازکردنی برا کوردەکانمان نیازپاکی نییە و نایبێت"

Aykut Yılmaz  | 03.02.2026 - نوێکردنەوە : 03.02.2026
باخچەلی: "گواستنەوەی ڕووداوە دیارەکانی سووریا بۆ تورکیا و ئیستفزازکردنی برا کوردەکانمان نیازپاکی نییە و نایبێت"

TBMM

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند: "گواستنەوەی ڕووداوە دیارەکانی سووریا بۆ تورکیا و هەوڵدان بۆ ئیستفزاز کردنی برا کوردەکانمان، هیچ پەیوەندییەکی بە نیازپاکی نییە و نایبێت. هاوتەریب نیشاندان و یەکسان کردنی برا کوردەکانمان لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە، بێئاگاییەکی زۆر گەورەیە".

لە میانی گوتارێکیدا لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا، باخچەلی ئاماژەی بەوە کرد مەهەپە و هاوپەیمانی جومهور جەمسەری سیاسەتی تورکیا، نەتەوەی تورک و تەنانەت جیهانی تورکی-ئیسلامین.

باخچەلی باسی لە ڕووداوەکانی سووریا کرد و، ڕایگەیاند: "گواستنەوەی ڕووداوە دیارەکانی سووریا بۆ تورکیا و هەوڵدان بۆ ئیستفزاز کردنی برا کوردەکانمان، هیچ پەیوەندییەکی بە نیازپاکی نییە و نایبێت. هاوتەریب نیشاندان و یەکسان کردنی برا کوردەکانمان لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە، بێئاگاییەکی زۆر گەورەیە. لە کۆماری سووریادا هاوکێشەیەکی نوێ، پارادایمێکی نوێ و پێکهاتەیەکی نوێ دروست بووە. ئەم دۆخە ئامانجێکی چاوەڕوانکراو و پێویست بوو، هەروەها پەیوەندی بە مافەکانی سەروەریی دەوڵەت و یەکپارچەیی سیاسیی، کۆمەڵایەتیی و خاکی سووریاوە هەیە. لە هەمان کاتدا پێشهاتێکە پشتیوانی لەمە دەکات و دەیسەلمێنێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın