خاوی برێنت بە ٨٤،٦٩ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

Ankara
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕه نێودهوڵهتییهكاندا، یهك بهرمیل خاوی برێنت به ٨٤ دۆلار و ٦٩ سهنت مامهڵهی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یهك بهرمیل خاوی برێنت گهیشته ٨٦ دۆلار و چوار سهنت و رۆژهكهی به ٨٤ دۆلار و ٣٣ سهنت تهواوكرد.
ئهمڕۆش له كاتژمێر ٠٩:١٧ەوە نرخەکەی به بهراورد به كاتی داخستنی بازاڕ بهڕێژهی لهسهدا ٠،٤٢ بەرزبووەتەوە و به ٨٤ دۆلار و ٦٩ سهنت مامهڵهی پێوهدەکرێت.
لە هەمان کاتدا یهك بهرمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به ٨٢ دۆلار و ١٤ سەنت فرۆشرا.
بەرزبوونەوەی سنوورداری نرخی نەوت کە هەفتەی رابردوو لەسەرووی ٨٥ دۆلارەوە تاقی کرایەوە، کاریگەری هەبوو لەسەر چاکبوونەوەی ئابووری جیهانی کە دوای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا دووچاری حاڵەتێکی نەخوازراو بوو، هەروەها لەسەر بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوت لە وەرزی زستاندا.
پێشبینیەکان کە باس لە زیاتر بەرزبوونەوەی داخوازی لەسەر نەوت دەکەن بەهۆی ئەوەی نرخی گاز و خەڵووز بەرزبووەتەوە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا کە ئەوەش هانی بەکارهێنای نەوت دەدات بۆ ئەو بوارە پشتگیری لە بەرزبوونەوەی نرخەکان دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە، ئەو داتایانەی کە ئاماژە بە زیادکردنی بەرهەمی نەوتی دەکەن لە مانگی داهاتوودا لە حەوزی پرمیان کە گەورەترین کێڵگەی نەوتی ئەمریکایە، کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت دروست دەکات، بەپێی فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا، بەرهەمی نەوت لەو ناوچەیە لە مانگی تشرینی دووەم بە بەراورد بە مانگی پێشتری رۆژانە ٦٢ هەزار بەرمیل زیاد دەکات و دەگاتە نزیکەی ٤،٩ ملیۆن بەرمیل.
دابەزینی بەرهەمی پیشەسازیی ئەمریکا لە مانگی ئەیلوولدا کە بەپێچەوانەی پێشبینیەکانی بازاڕ بوو، هۆکارێکی دیکە بوو کە گوشار لەسەر نرخەکان دروست کرد. بەرهەمی پیشەسازی لەو وڵاتەدا لە مانگی ئەیلوولدا ١،٣ لە سەدا کەمی کردووە بە بەراورد بە مانگی پێشووتر، چاوەڕوانی بازاڕیش بەو ئاراستەیە بوو کە سەدا ٠،٢ بەرزبێتەوە.
هەروەها داتای گەشەی چارەکی سێیەم لە چین کە لە خوار چاوەڕوانیەکان بوو، بەردەوام کاریگەری خراپی لەسەر نرخەکان دەبێت، ئابووری چین لە چارەکی سێیەمدا ٤،٩ لەسەدا گەشەی کردووە، ئەوەیش لە خوار چاوەڕوانییەکانە.
باس لەوەیش دەکرێت كه رهنگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٤ دۆلار و ٧٦ سهنت بۆ ٨٤ دۆلار و ٨٥ سهنت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخهكهی لهنێوان ٨٤ دۆلار و ٤٩ سهنت بۆ ٨٤ دۆلار و ٣١ سهنت بمێنێتهوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن