هەولێر.. کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەستیپێکرد
لە پارێزگای ھەولێر کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەستیپێکرد.

Arbil
هەولێر - AA
لە پارێزگای ھەولێر کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەستیپێکرد.
لەسەرتا لە نەخۆشخانەی رزگاری ھەولێر یەکەم کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە کارمەندانی تەندروستی درا.
دوای ئەوەی ٥٠ ھەزار ژەم ڤاکسینی کۆمپانیای سینۆفارمی چیننی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق پشکی ھەرێمی کوردستان کە بڕەکەی پێنج ھەزار ژەم بوو، یەکەمین کاروانی ڤاکسینەکەی چینی دووی ئەم مانگە گەیشتە ھەرێمی کوردستان و لەلایەن وەزیری تەندروستیی ھەرێمی کوردستان سامان بەرزنجی وەرگیرا.