هەولێر.. دەستگیرکردنی کەسێک بەتۆمەتی فرۆشتنی بتڵی ئۆکسجین لەسەر شەقام
- قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر: "لە شەقامی پزیشکان کەسێک بوتڵی ئۆکسجینی دانابوو بۆ فرۆشتن، خۆی دەستگیرکراوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەکەشیدا گیراوە".

Arbil
هەولێر - AA
قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند کە لە شەقامی پزیشکان، کەسێک لەسەر شەقام بوتڵی ئۆکسجینی فرۆشتووە و بەو تۆمەتە دەستگیرکراوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی قایمقامیەتی قەزا ناوەندی هەولێر لەسەر فەرمانی قایمقامی هەولێر و بە هاوکاری پۆلیسی شارەوانی، هاووڵاتییەک دەستگیرکراوە کە بە ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر بتڵی ئۆکسجینی هێناوەتە شەقامی پزیشکان و لەسەر شەقامەکە فرۆشتوونی، دەستگیرکراوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر و دەستبەسەر بتڵە ئۆکسجینەکان و ئۆتۆمبیلەکەشیدا گیراوە.
قایمقامیەتی قەزا ناوەندی هەولێر هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە، مامەڵەکردنی لەو جۆرە قەدەغەیە و رێگەپێدراو نییە.