وان.. ره‌وه‌نده‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان
ره‌وه‌نده ئاژه‌ڵداره‌كان كه مه‌به‌ستی له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كانیان له وه‌رزی هاویندا روویان له كوێستانه‌كانی وان كردبوو، له‌گه‌ڵ ساردبوونی كه‌شوهه‌وادا ده‌ستیان كردووه به گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان كه چه‌ند مانگێك ده‌خایه‌نێت.

Van
وان – AA
ره‌وه‌نده ئاژه‌ڵداره‌كان كه مه‌به‌ستی له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كانیان له وه‌رزی هاویندا روویان له كوێستانه‌كانی وان كردبوو، له‌گه‌ڵ ساردبوونی كه‌شوهه‌وادا ده‌ستیان كردووه به گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان كه چه‌ند مانگێك ده‌خایه‌نێت.
ره‌وه‌نده‌كان له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌شیاندا ئاژه‌ڵه‌كان له‌و له‌وه‌ڕگایانه ده‌له‌وه‌ڕێنن كه پیایاندا تێده‌په‌ڕن و له‌و شوێنانه‌ی به گونجاویشی ده‌زانن خێوه‌ت هه‌ڵده‌ده‌ن و شه‌و ده‌مێننه‌وه؛ ژیان دوور له شار، ته‌كنه‌لۆجیا و له نێو هه‌لومه‌رجه سه‌ختییه‌كانی سروشت به‌سه‌رده‌به‌ن.
ئه‌وان هه‌ر له‌و شوێنانه‌ی ده‌گیرسێنه‌وه ئاژه‌ڵه‌كان ده‌دۆشن و له شیره‌كانیان په‌نیر و رۆنه‌كه‌ره دروست ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به‌و شه‌به‌نگه رۆژانه‌ی پێیانه لایته‌كانیان بارگاوی ده‌كه‌نه‌وه.
به‌حری تاش یه‌كێكه له‌و ره‌وه‌ندانه، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه هه‌موو ساڵێك له وه‌رزی هاویندا به‌مه‌به‌ستی باشتر له‌وه‌ڕاندنی مێگه‌له‌كه‌یان له قه‌زای نسێبینی پارێزگای ماردینه‌وه روو ده‌كه‌نه كوێستاكانی هه‌ردوو قه‌زای گورپنار و باشكاله له پارێزگای وان.
تاش به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه زۆربه‌ی ژیانیان له كوێستانه‌كان به‌ڕێ ده‌كه‌ن، گوتی: "سێ مانگ له كوێستانه‌كانی وان ده‌مێنینه‌وه، كه كه‌شوهه‌وا سارد ده‌بێت ده‌گه‌ڕێینه‌وه ماردین. زه‌حمه‌ترین كاری ئێمه سه‌ختی كه‌شوهه‌وا و به‌رده‌وام كۆكردنه‌وه و هه‌ڵدانی خێوه‌ته. ساڵی وایه به‌رهه‌ممان باشه و ساڵی وایشه خراپ. ئه‌مساڵ باش بوو. نزیكه‌ی هه‌زار مه‌ڕمان پێیه و ١٥ رۆژه به‌ڕێگاوه‌ین. به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڕێگاوه مه‌ڕه‌كانمان ده‌له‌وه‌ڕێین له به‌رنامه‌مان دایه له ماوه‌ی سێ مانگدا بگه‌ینه‌وه ماردین".
له‌م دۆخه‌شدا سه‌ختترین ئه‌رك ده‌كه‌وێته سه‌رشانی ژنان چونكه له پاڵ مه‌ڕداریدا ده‌بێ ئاگایان له منداڵه‌كانیشیان بێت و چێشتیش لێ بنێن و خواردن ئاماده بكه‌ن. رابیعه بوڵوت كه چه‌ند رۆژێكه له كوێستانه‌كانی باشكالاوه به‌ره‌و قه‌زای میدیات-ی پارێزگای ماردین به‌ڕێ كه‌وتووه، گوتی: "ئه‌گه‌ر كه‌شوهه‌وا زۆر ساردی كرد خێوه‌ت بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیشمان هه‌ڵده‌ده‌ین و ده‌ستمان كردووه به هه‌ڵكردنی سۆبه. ده‌بێت دوو مانگی دیكه‌یش بڕۆین، پاشان شه‌ش مانگ له میدیات ده‌مێنینه‌وه و دیسانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه".