
Baghdad
بەغدا – AA
وێڕای جموجۆڵ کەوتنە مەیدانی ئاژەڵان لە بەغدا بە هۆی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان، بەڵام هاووڵاتییان نیگەرانن لە بەرزبوونەوەی نرخی ئاژەڵانی قوربانی.
ئەو ئاژەڵدارانەی هاتوونەتە مەیدانی ئاژەڵان لە رۆژهەڵاتی بەغدای پایتەختی عێراق ئاماژە بەوە دەدەن کە بۆ جەژن داواکاری لەسەر مەڕوماڵات زیاترە، ئەوانەی بە نیازی کڕینی ئاژەڵیشن بۆ قوربانی نیگەرانن لە بەرزبوونەوەی نرخی ئاژەڵ.
لە کاتێکدا نرخی مەڕوماڵاتی قوربانی لە نێوان ٢٠٠ بۆ ٤٠٠ دۆلاردایە، نرخی ئاژەڵەکانی جۆری رەشەوڵاخی وەک جوانەگایش لەنێوا هەزار و ٧٠٠ دۆلار بۆ دوو هەزار دۆلاردایە.
رەحیم عەلوان کە یەکێکە لە ئاژەڵ فرۆشەکان بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ئاژەڵەکانیان لە دەرەوە هاوردە نەکردووە، سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە نرخی ئاژەڵی قوربانی بەپێی کێشیان لە گۆڕاندایە و نرخەکان بە کیلۆگرام دادەندرێن.
ئاژەڵفرۆش هاشم جەلیل ئاماژەی بەوە دا کە بەر لە هاتنی جەژن نرخی ئاژەڵ بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیووە، گوتی: "خەڵک وەک جاران ئاژەڵ ناکرێت، چونکە توانای کڕینیان سنووردارە. بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەوە خەڵک زیاتر مەڕوماڵات دەکڕێت بۆ قوربانی".
لای خۆیشیەوە حاجی ئەبو حەورا بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە بۆ کڕینی ئاژەڵی قوربانی هاتووە، ئاماژەی بەوە دا کە نرخی ئاژەڵ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە و هاووڵاتییان بە زەحمەت دەتوانن ئاژەڵی قوربانی بکڕن.