ژيان

ئەحمەدئاوا بۆتە جێی سەرنجی گەشتیارانی ناوەڕاست و باشووری عێراق

هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوا بەیەکێک لەشوێنە گەشتیارییە دڵڕفێنەکانی هەرێمی کوردستان هەژمار دەکرێت و لەئێستادا، سەرچاوەیەکی باشە بۆڕاکێشانی سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆی و بیانیی.

Rewa Mahmood Hasan  | 17.07.2022 - نوێکردنەوە : 18.07.2022
ئەحمەدئاوا بۆتە جێی سەرنجی گەشتیارانی ناوەڕاست و باشووری عێراق

سلێمانی - AA

هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوا بەیەکێک لەشوێنە گەشتیارییە دڵڕفێنەکانی هەرێمی کوردستان هەژمار دەکرێت و لەئێستادا، سەرچاوەیەکی باشە بۆڕاکێشانی سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆی و بیانیی.

بەهۆی پشووەکانی جەژنی قوربانەوە، لەمساڵدا ژمارەیەکی زۆر گەشتیار لە شارەکانی تری هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و باشووری عێڕاقەوە روویان لە سەیرانگاکانی هەرێمی کوردستان کردووە و وەک بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجەش رایدەگەیەنێت، تەنیا لە جەژنی قورباندا، نزیکەی ٦٠ هەزار گەشتیاری عەرەب روویان لە سەیرانگاکانی پارێزگاکە کردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە وەک یەکێک لە خاوەن چێشتخانەکانی سەرچاوەی زەڵم لە سەیرانگای ئەحمەدئاوا ئاماژەی پێدا، لەمساڵدا بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین، گەشتیاری ناوخۆیی کەمتر روویان کردۆتە سەیرانگاکەیان و زۆربەی گەشتیاران لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە سەردانیان کردوون.

خاوەن کەپرێکی گەشتیاریی بێ ئەوەی ئامادە بێت ناوی خۆی بڵێت، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی گوت لەئێستادا، پێویستە حکوومەت گرنگی بەکەرتی گەشتیاریی بدات، چونکە هەڵەبجە پارێزگایەکی داخراوە و تەنها لەڕێگەی بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵی و گەشتیارییەوە دەتوانرێت برەو بەژێرخانی ئابووریی ناوچەکە بدرێت،

ئەحمەد ئاوا بەدووری ٨٤ كیلۆمەتر دەكەوێتە خۆرهەڵاتی شاری سلێمانی، نزیكە لە شاروچكەی خورماڵ، دۆڵێكی سەوز و رەنگینە و سەرچاوەیەكی ئاوی زۆری هەیە و بە ئاوی زەڵم ناسراوە کە لە بناری چیاكەوە بەشێوەی تاڤگە دەڕژێتە خوارەوە و دیمەنێكی سەرەنجڕاكێش بە شوێنەكە دەبەخشێت‌ و چەندین كەپر و شوێنی پشوودانی بۆ گەشتیاران لێ دروستكراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın