عێراق

سلێمانی بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لە یادی مەولوود دەکات

بۆ دەرخستنی خۆشەویستی و شادی بۆ ئەو بۆنە پیرۆزە، دانیشتوانی شاری سلێمانی لە بازاڕ و شەقامە سەرەکییەکاندا شیرینییان بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش کرد، ئەمەش دیمەنێکی ناوازەی بەخشیە یادەکە.

Hemin Othman Mohammed  | 04.09.2025 - نوێکردنەوە : 05.09.2025
سلێمانی بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لە یادی مەولوود دەکات

Arbil

سلێمانی - AA

شاری سلێمانی، پایتەختی ڕۆشنبیریی، ئەمڕۆ بە شێوازگەلی جۆراوجۆر پێشوازی لە یادی مەولوود دەکات، یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (درودی خودای لەسەر بێت).

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، مزگەوتەکانی شاری سلێمانی بوونە مەڵبەندی کۆبوونەوەی جەماوەری موسڵمانان و، ڕێوڕەسمی تایبەت بەو یادە پیرۆزە بەڕێوەچوو، کە تیایدا قورئانی پیرۆز خوێندرا، نزا و پاڕانەوە بۆ خێر و خۆشی و ئارامیی وڵات و تەواوی جیهانی ئیسلامی کرا.

بەشداربوونی هەموو چین و توێژەکان لە یادەکەدا جوانییەکی تایبەتی بە ڕێوڕەسمەکان بەخشی، کە منداڵ و گەنج و کەسانی بەتەمەن، هەمووان بە دڵخۆشی بەشدارییان کرد و یادی پێغەمبەرەکەیان بەرز ڕاگرت.

ژەنینی دەف و ئاوازە خۆشەکانی سروودە ئایینییەکان، بەشێکی دانەبڕاو بوون لە ڕێوڕەسمەکان، کە دڵی ئامادەبووانی خۆش کرد و زیاتر یادی مەولوودیان پیرۆز کرد.

بۆ دەرخستنی خۆشەویستی و شادی بۆ ئەو بۆنە پیرۆزە، دانیشتوانی شاری سلێمانی لە بازاڕ و شەقامە سەرەکییەکاندا شیرینییان بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش کرد، ئەمەش دیمەنێکی ناوازەی بەخشیە یادەکە.

یادی مەولوود، تەنیا یادێکی ئایینی نییە، بەڵکو دەرفەتێکە بۆ نوێکردنەوەی بەڵێن و وەفاداری بۆ بەها بەرزەکانی ئیسلام و مرۆڤدۆستیی.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın