پەروەردەیی

ڕێوڕەسمی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەوانی لە سلێمانی

بەئامادەبوونی كۆمەڵێك لە ڕۆژنامەوان و چالاكوانانی كۆمەڵی مەدەنی لەشاری سلێمانی ڕێوڕەسمێكی تایبەت بۆ ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەوانی ڕێكخرا.

03.05.2014 - نوێکردنەوە : 03.05.2014
ڕێوڕەسمی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەوانی لە سلێمانی

سلێمانی

ئەمڕۆ شەممە رۆژنامەی ئەهلی لە هەرێمی كوردستان‌ و سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لەمافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێڕەسمێكی تایبەتی بۆ بەرز راگرتنی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەوانی لە باخچەی ئەمنە سورەكەی سلێمانی ساز كرد.

لەڕێوڕەسمەكەدا سەنتەری میترۆ، راپۆرتی چاودێری ئازادی رۆژنامەوانی لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردن‌ و دەنگدانی گشتی و تایبەت خستە ڕوو، هەروەها میدیای ئەهلی بە بۆنەی ئەو هێرشە ئەلیكترۆنییەی كرایە سەر پێگەكانیان، بانگەوازێكیان بۆ رێكخراوەكانی داكۆكیكار لە ئازادی رۆژنامەوانی ‌و رادەڕبڕین نارد.

ڕێكخەری سنتەری میترۆ ڕەحمان غەریب لە گوتەیەكدا ئاماژەی به‌وە كرد لەهەرێمی كوردستان بكوژانی ڕۆژنامەوانان یان دیار نین، یان دەستی یاسا كورتە لەئاست گرتنیاندا.

 

بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın