جيهان, پەروەردەیی

بەهۆی پیسبوونی هەوا جارێکی دیکە پشووی قوتابخانەکان لە ئێران درێژکرایەووە

Haydar Şahin  | 14.12.2022 - نوێکردنەوە : 14.12.2022
بەهۆی پیسبوونی هەوا جارێکی دیکە پشووی قوتابخانەکان لە ئێران درێژکرایەووە

Tahran

تاران - AA

لە پارێزگاکانی تاران و ئەلبورز، بەهۆی پیسبوونی هەوا و دروستبوونی مەترسی لەسەر تەندروستی هاووڵاتییان، جارێکی دیکە پشووی زانکۆ و قوتابخانەکان درێژ کرایەووە.

ئاژانسی فەرمی ئێران "IRNA" لە هەواڵێکدا ئەوەی خستەڕوو کە گروپی رەوشی بەپەلەی پیسبوونی کەشوهەوا، لە کۆبوونەوەی دوێنێ ئێوارەدا بڕیاریان داوە لە پارێزگاکانی تاران و ئەلبورز، جگە لە شارەکانی پەردیس، دەماڤەند و فیروزکوه، لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەدا پشوو لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن رابگەیەندرێت بە زانکۆکانیشاوە.

لە هەواڵەکەدا، ئەوەش ئاشکرا کراوە کە وانەکان لە بەیانیاندا و بەشێوەی ئۆنلاین دەگوترێنەوە.

هەر بەهۆی ئەوەی کە ئاستی پیسبوونی هەوا گەیشتووەتە ئاستێک کە زیانی بۆ تەندروستی هەمووان هەیە، لە شوێنە کراوەکانی ئەو دوو پارێزگایە ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی قەدەغە کرا.

گرووپی رەوشی بەپەلەی پیسبوونی هەوا، داوای لە هاووڵاتییان کرد ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت، گەشتی دوور ئەنجامنەدەن.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە پارێزگاکانی تاران و ئەلبورز، رۆژانی شەممە و یەکشەممە کرابوونەپشوو، دواتریش بەهۆی بەردەوامی پیسبوونی کەشوهەواوە رۆژانی دووشەممە و سێشەممەش دەرگای قوتابخانەکان داخران.

بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی، زۆری ژمارەی دانیشتوان، زۆری ژمارەی ماتۆڕسکیل و بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی مۆدێل کۆنەوە، پارێزگای تاران هەوایەکی پیسی هەیە و لە پلەی سێیەمی لیستی ئەو شارانەدا دێت کە لەسەر ئاستی جیهان پیسترین هەوایان هەیە، بەمهۆیەشەوە زوو زوو قوتابخانەکانی ئەو پارێزگایە دەکرێنەپشوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın