یانەی قوە جەوییەی عێراقی، لە یانەی ئیتیحادی سعوودی بردەوە و سەرکەوتنێکی مێژوویی بەدەستھێنا
- یانەی قوە جەوییەی عێراقی، لە یاریگەی فرانسۆ ھەریری ڕووبەڕووی یانەی ئیتیحادی سعوودی بووە و، بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە و سەرکەوتنێکی مێژوویی بەدەستھێنا.

Arbil
هەولێر - AA
لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، هەردوو یانەی قوە جەوییەی عێراقی و یانەی ئیتیحادی سعوودی لە یاریگەی فرانسۆ ھەریری لە هەولێر ڕووبەڕووی یەک بوونەوە.
بەهۆی بوونی ژمارەیەک لە یاریزانانە ناودارەکانی جیهان وەک کەریم بنزیما لەنێو یاریگاکەدا، ژمارەیەکی زۆر لە ھاندەران لە نێو یاریگاکەدا ئامادەبوون، کە لە شارە جیاوازەکانی عێراق و ھەێم ھاتبوون.
لە سەرەتای یارییەکە قوە جەویە بە توانایەکی باشەوە دەرکەوت و تا کۆتا یاریەکەش بەردەوام باڵادەستی یاریگاکەی بەدەستەوە بوو، کە توانی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنێکی مێژووی بۆ خۆی تۆمار بکات.
بەو ئەنجامەش قوە جەویە بووە خاوەنی ٧ خاڵ و لە پلەی دووەمی ریزبەندی کۆمەڵەی سێیەمە.
هاوکات یانەی ئیتیحاد کە لە پلەی یەکەمی ریزبەندی کۆمەڵەکەدایە، خاوەنی ٩ خاڵە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن