هەوالي كۆمپانیەکان

سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، کاراگۆز لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی ڕووسیا ئەندرێ کۆندراشۆڤ کۆبوویەوە

- سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی تاس (TASS) ئەندرێ کۆندراشۆڤ کۆبوویەوە.

03.12.2025 - نوێکردنەوە : 04.12.2025
سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، کاراگۆز لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی ڕووسیا ئەندرێ کۆندراشۆڤ کۆبوویەوە

Arbil

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی هەواڵی نیشتمانی ڕووسیا تاس (TASS) ئەندرێ کۆندراشۆڤ کۆبوویەوە.

٥٧مین کۆڕبەندی ئاژانسەکانی ئاسیا و زەریای هێمن (OANA) لە شاری یوئائۆ'ی ویلایەتی هاینان لە چین بەڕێوەدچێت.

سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز کە نوێنەرایەتی ئاژانسەکەی دەکات لە کۆڕبەندەکەدا، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی تاس (TASS) ئەندرێ کۆندراشۆڤ، کە سەرۆکایەتی خوولی کۆڕبەندەکە دەکات، کۆبوویەوە.

لە دیدارەکەدا کاراگۆز ئاماژەی بەوەدا کە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە هەواڵی دروست بە هۆی پەرەسەندنی زانیاری ناڕاست لەسەر ئاستی جیهانی کەوتووەتە مەترسی و هەر بۆیەش ئەرکی ئاژانسەکانی نێودەوڵەتی بۆ گەیاندنی ئەو ڕاستییانە زۆرتر بووە.

سەردار کاراگۆز باسی لەوەش کرد کە ئەوان بەشێکی نوێیان بۆ ئەم مەبەستە دروست کردووە بە ناوی "هێڵی پشتڕاستکردنەوە" و گوتی، "لێرە ئێمە هەواڵە گومانلێکراوەکان پێداچوونەوەی بۆ دەکەین و لەگەڵ تۆڕێکی زانیاری و جێی متمانەی ئاژانسی ئانادۆڵو و دروستی و نادروستی هەواڵەکە دەردەخەین".

سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز بەو بۆنەیە باسی لە گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان ئاژانسەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئالنگارییانە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی هەواڵی نیشتمانی ڕووسیا تاس (TASS) ئەندرێ کۆندراشۆڤ کە سەرۆکایەتی خوولی کۆڕبەندی ئاژانسەکانی ئاسیا و زەریای هێمن (OANA) خواست.

لەبارەی ئەرکەکانی کۆڕبەندی ئاژانسەکانی ئاسیا و زەریای هێمن (OANA)، سەردار کاراگۆز ڕاشیگەیاند کە، پێویستە ئاژانسەکانی هەواڵ، هەڵوێستێکی هاوبەشیان لەبارەی پرسە هەستیارەکان هەبێ، لەوانەش هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووسان. باسی لەوەش کرد کە لە ئاکامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستین، ٣٠٠ ڕۆژنامەنووس گیانی خۆیان لەدەستداوە و ئەم کۆڕبەندە پێگەیەکی گرنگە بۆ یەکگرتوویی و هەڵوێستی هاوبەش لەم بارەیەوە.

لەبارەی جەنگی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیاش، سەردار کاراگۆز هیوای خواست بە زووترین کات ئاشتی لە نێوان هەردوو وڵات بەرقەرار بێت.

سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو وێڕای ئاماژەدان بەوەیکە تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٦دا سەرۆکایەتی خولی ٣١مین و میوانداری کۆنفرانسی لایەنەکان دەکات، کە باڵاترین دەزگای بڕیاردەری ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ گۆڕانی ئاووهەوا، جەختی لەوە کردەوە کە ئاژانسی ئانادۆڵو بەر لە ڕێکخستنی لووتکەکە، کۆڕێکی ژینگەیی ڕێکدەخات بۆ ڕێکخستنی بەرپرسیارێتی ئاژانسەکان لەبارەی پرسە ژینگەییەکان و بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی تاس، ئەندرێ کۆندراشۆڤ'ی بانگهێشتی تورکیا کرد.

لەبەرامبەردا بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی هەواڵی نیشتمانی ڕووسیا تاس (TASS) ئەندرێ کۆندراشۆڤ سوپاسی سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز کرد و ئاماژەی بە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان ئاژانسەکانی هەواڵی هەردوو وڵات کردەوە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın