لە پارێزگای قەرس ئەسپەکان لە ئاوی چەمەکاندا فێنک دەکرێنەوە

Kars
قەرس - AA
لە پارێزگای قەرس، ئەو ئەسپانەی لە کێڵگەکاندا کاریان پێدەکرێت و باریان پێ دەگواسترێتەوە، لەم کەش و هەوا گەرمەدا لەلایەن خاوەنەکانیانەوە لە چەمەکاندا فێنک دەکرێنەوە.
لە گوندی کاراهامزا لە قەزای سەلیم کە پلەکانی گەرما گەیشتووەتە ٣٠ پلەی سەدی، ئەو ئەسپانەی لە گواستنەوەی بار و پاککردنەوەی زەوی کشتوکاڵی و پێشبڕکێی نێوان گوندەکان بەکاردەهێندرێن، لەلایەن خاوەنەکانیانەوە لە ئاوی چەمەکاندا دۆشۆردرێن و فێنک دەکرێنەوە.
بەنەر دەمیرجی کە خاوەن ئەسپە، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد لەم کەشوهەوا گەرمەدا کە ئەسپەکان ناڕەحەتن و گەرمایەنە، فێنککردنەوەی لە ئاوی چەمەکاندا کارێکی باشە.
دەمیرجی باسی لەوە کرد کە ئەسپەکان گرنگییەکی زۆریان هەیە لە ژیانی گونددا و گوتی: "لەبەر گەرمای زۆر ئەسپەکانمان هێناوە بۆ چەم و دەیانشۆین. مێش و مەگەز باش نین بۆ ئەسپەکان و ئازاریان دەدەن. ئێمەش گوتمان با بیانشۆرین و پاکیان بکەینەوە".
هاووڵاتییەکی دیکە بەناوی ئاردا دۆشکایا باسی لەوە کرد کە ئەسپ حەزی لە ناو ئاوە و گوتی: "کەشوهەوا زۆر گەرمە، لەبەرئەوە ئەسپەکانمان هێنا و شۆردومانن، ئەسپەکان فێنکیان بووەتەوە. ئەم ئەسپانە لە پاککردنەوەی زەوی کشتوکاڵییەکان و کۆکردنەوەی گژوگیان بەکاریان دەهێنین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن