له باکۆ مۆزهخانهی چوکلێت کرایهوه
له باکۆی پایتهختی ئازهربایجان مۆزهخانهی تابلۆ و تهنی دروستکراو له چوکلێت کرایهوه.

باکۆ
لە باكۆی پایتەختی ئازەربایجان مۆزەخانەیەك كرایەوە كە تێیدا تابلۆ و تەنی دروستكراو لە چوكلێت پیشاندرا.
لەو مۆزەخانە كاتییەدا كە بە هاوكاری وەزارەتی كولتوور كرایەوە، 250 كار پیشاندرا كە لەلایەن وەستای رووسی بۆ چوكلێت نیكۆلای پۆپۆڤ دیزاین كرابوون بەبەكارهێنانی 700 كیلۆ گرام چوكلێت.
لەو مۆزەخانەیەدا تاوەری ئیڤڵ و هەڕەمەكانی میسر و ئامێرەكانی مۆسیقا كە لەچوكڵیت درووست كرابوون نیشاندران، جگە لەوانەش 'كز كولەسی' كە سومبولی مێژووی باكۆیە و بەبەكارهێنانی 70 كیلۆگرام چوكلێت دروستكرابوو، بایەخێكی زۆر پێدرا لەلایەن سەردانیكەرانی ئازەربایجانییەوە.
لە مۆزەخانەكەدا ئاڵای ئازەربایجان، بیناكانی هەریەك لە باكۆ فلەیم تاوەرز، ماڵی حكوومەت، ئۆپرا و شانۆی بالێ لە چوكلێت و تابلۆی دروستكراو لە چوكلێت بوونە جێگەی بایەخی سەردانیكەران.
ئەو مۆزەخانەیەی كە تێیدا چوكلێت دەدرایە سەردانیكەران و زیاتر بووە جێگەی بایەخی منداڵان، تا 28ی حوزەیرانی داهاتوو بەرووی سەردانیكەراندا كراوە دەبێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن