سلێمانی.. رۆژی جیهانی سەما
رۆژی جیهانی سەما بە کۆمەڵێك چالاکی لەلایەن گرووپی لەیزین-ەوە لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

سلێمانی
رۆژی جیهانی سەما بە کۆمەڵێك چالاکی لەلایەن گرووپی لەیزین-ەوە لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
لەوبارەوە رووبار مارسیدس سەرپەرشتیاری گرووپی لەیزین بۆ ئانادۆڵو گوتی: "ئێمە بەم چالاكییە ئەو هونەرە بەزیندوویی رادەگرین لە كوردستان. لە ساڵی ٢٠١٠وە وەكو گرووپ دەستبەكار بووین و بەردەوامین و بەم نمایەشە بە چەند پارچە میوزیك و سەمای بالیە گوزارشتمان كرد لە رووبەڕووبونەوەی نەهامەتیەكان و ستەمەكانی داعش وەك دیمەنی سەمای ئەومنداڵانەی جلوبەرگی ئالانیان پۆشی بوو یان ئەو كچانەی نمایشی دووخوشكی ئێزدیان کرد كە لەدەستی داعشدا بوون".
گرووپی لەیزین لەساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە و لەئێستادا دەیان ئەندامی لە هەردوو رەگەز و چینە جیاوازەكان لەخۆگرتووە.