Sidar Can Eren
08 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2020
دێرسم – AA
ده‌ریاچه‌كانی كاتر كه نزیكه‌ی سێ هه‌زار و ١٠٠ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزن و ده‌كه‌ونه زنجیره چیاكانی مه‌رجان له قه‌زای ئۆڤاجك له پارێزگای دێرسم، به سروشته ناوازه و دڵڕفێنه خۆڕسكییه‌كه‌ی سه‌رنجی گه‌شتیاران بۆ خۆی راده‌كێشێ.
قه‌زای ئۆڤاجك كه هه‌زار و ٥٠٠ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه و پاركی نیشتمانی مونزور، چه‌مه‌كانی مونزور، تاڤگه‌كانی كركمهردیڤان و كانی ههرامی ده‌كه‌ونه سنووری كارگێڕی ئه‌وێوه، به دیمه‌نی دڵڕفێن پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌كات.

ده‌ریاچه‌كانی كاتر كه له پێنج ده‌ریاچه پێك دێن و ده‌كه‌ونه زنجیره‌چیاكانی مه‌رجان به تایبه‌ت له وه‌رزی هاویندا به مێرگه سه‌وزه‌كان، گوڵه ره‌نگاوڕه‌نگه‌كانی و دیمه‌نی دڵڕفێنی وه‌رزی جوانییه‌كی ناوازه ده‌به‌خشن.
ئاره‌زوومه‌ندانی ناو سرووشتیش بۆ دووركه‌وتنه‌وه له جه‌نجاڵییه‌كانی ژیان و به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش و چێژبه‌خش به گروپ دێنه ناوچه‌كه و دوای گه‌یشتنه گوندی شاهوهردهی له قه‌زای ئۆڤاجك، به پێ ده‌كه‌ونه رێگا و دوای نزیكه‌ی چوار كاتژمێر ده‌گه‌نه ده‌ریاچه‌كان. ژماره‌یه‌كیشیان به‌مه‌به‌ستی خۆفێنكردنه‌وه له‌و ده‌ریاچانه‌دا مه‌له ده‌كه‌ن كه پله‌ی گه‌رمییان جار جار له نێوان ١٠ بۆ ٢٠ پله‌دایه. ژماره‌یه‌كیشیان خێوه‌ت له‌وێ هه‌ڵ ده‌ده‌ن.

له كاتی گهڕانهوهیشیاندا گه‌شتیاران بۆ بینی هه‌ر پێنج ده‌ریاچه‌كه به‌یه‌كه‌وه به چیادا هه‌ڵده‌گه‌ڕێن و به‌م جۆره بۆ زیندووهێشتنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌شته ده‌توانن له یه‌ك كاتدا وێنه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ده‌ریاچه‌كان بگرن.
وێنه‌گری فۆتۆگرافی ئێرسین ده‌میرێڵ به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه زۆر سه‌رسامه به سروشتی دڵڕفێنی ئۆڤاجك و گوتی: "سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاتبووم، به‌ڵام به‌هۆی باران بارینه‌وه نه‌متوانی بێمه ناو سروشت. به ڕاستی سروشتێكی ئێجگار دڵڕفێنی هه‌یه، پێشنیار ده‌كه‌م بۆ گه‌شتیاران خۆیان له بینینی دیمه‌ن دڵڕفێنه‌كان و چێژوه‌رگرتن له‌و سروشته ناوازه‌یه بێبه‌ش نه‌كه‌ن".