هەواری باڵندە کۆچەرییەکان لە تورکیا
-لە تورکیا چەندین رووبەری ئاوی جیاواز هەن کە لە کاتە جیاوازەکانی ساڵدا دەبنە هەواری باڵندە کێوییەکان.
Bursa
بورسا- AA
لە تورکیا چەندین رووبەری ئاوی جیاواز هەن کە لە کاتە جیاوازەکانی ساڵدا دەبنە هەواری باڵندە کێوییەکان.
بەهۆی جیاوازی کەشوهەوا لە شارەکانی تورکیا و بوونی رووبەرێکی فراوانی ئاویی و سەوزاییەوە باڵندەکان لە نێوان شارەکاندا گەرمیان و کوێستان دەکەن.
ئەم باڵندانە لە چەندین رەنگ و جۆری تایبەت پێکهاتوون و لە ڕێی ئامێری دڕۆنەوە لە ئاسمانەوە وێنە گیراون.
گرنگتین ئەو شوێنانەی بوونەتە هەواری باڵندە کۆچەرییەکان ئەم ناوچانەن:
- دەریاچەی چاماڵتی لە پارێزگای ئیزمیر
دەریاچەی چاماڵتی لە شارۆچکەی چیغلی یەکێکە لە گرنگترین هەوارەکانی باڵندە کۆچەرییەکان و نزیکەی ٣٠٠ جۆری باڵندە روو لە دەوروبەری ئەم دەریاچەیە دەکەن.
- دەریاچەی مانیاس لە پارێزگای باڵکئەسیر
دەریاچەی مانیاس لە شارۆچکەی باندیرما هەوارێکی دیکەی باڵندە کۆچەرییەکانە و بەهۆی زۆری ئاوەکەیەوە ژمارەیەکی زۆر باڵندە و ئاژەڵی کێوی لە دەوری دەریاچەکە دەژین.
هەروەها چەندین جۆر باڵندە لە کاتی زاووزێدا دێنە ئەم ناوچەیە.
- چەمی ئاڵاداغ لە پارێزگای ئەنقەرە
چەمی ئاڵاداغ لە شارۆچکەی ناڵڵیهان بەتایبەت نزیکی ئەو بەنداوەی لەسەر چەمەکە دروستکراوە هەوارێکی گرنگی باڵندەی کێوییە و زیاتر لە ٢٠٠ جۆری باڵندە لە وەرزی زستاندا رووی تێدەکەن.
- زەلکاوی گۆکسو لە پارێزگای مێرسین
زەلکاوی گۆکسو لە شارۆچکەی سیلیفکە بەهۆی گەرمی کەشوهەواکەیەوە لە وەرزی زستاندا دەبێتە هەوارگەی باڵندە کۆچەرییەکان و زیاتر لە ٣٠٠ جۆری جیاوازی باڵندە لە کاتی سارد و سەرمادا روو لەم زەلکاوە دەکەن و بەشێکیشیان ئەو باڵندانەن کە تەنها لە ناوچەکانی نزیک دەریای ناوەڕاست دەژین.
- دەریاچەی ئەفتەنی لە پارێزگای دوزجە
ساڵانە نزیکەی ١٥٠ جۆری جیاوازی باڵندە روو لە دەریاچەی ئەفتەنی دەکەن و ئەمەش وای کردووە ببێتە جێی سەرنجی لێکۆڵەرەوان و سروشتدۆستان.
- شارۆچکەی ئیپەکیۆڵو لە پارێزگای وان
دەریاچەی ئەرجەک دەکەوێتە شارۆچکەی ئیپەکیۆڵو و یەکێکە لە هەوارە گرنگەکانی باڵندە کۆچەرییەکان بەتایبەت لە کاتی زاووزێدا باڵندەیەکی زۆر روو لەم ناوچەیە دەکەن کە بەشێکیان لە باڵندە دەگمەنەکانی جیهانن.
- شارۆچکەی دارجا لە پارێزگای کۆجائێلی
باخچەی ئاژەڵانی فاروق یاڵچن و پارکی بۆتانیک لە شارۆچکەی دارجا ساڵانە دەبنە هەواری نزیکەی ١٠٠ جۆری باڵندە.
لە باخچەی ئاژەڵانی شارۆچکەکەدا کار لەسەر زیاد کردنی وەچەی ئەو باڵندانە دەکرێت کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە.
- رووبای سوور لە پارێزگای سامسون
رووباری سوور لە پارێزگای سامسون کە دەڕژێتە ناو دەریای ڕەش بە ٥٦ هێکتار زەویدا تێدەپەڕێت و زەلکاوی نزیک رووبارەکە بە یەکێک لە رووبەرە ئاوییە گرنگەکانی تورکیا و جیهان دادەندرێت چونکە ساڵانە دەبێتە هەواری ٣٥٩ جۆری باڵندەی دەگمەن کە لە لیستی میراتی جیهانی رێکخراوی یونسکۆ-دان.
- زەلکاوی نیوەدورگەی دیلەک لە پارێزگای ئایدن
زەلکاوی نیوەدورگەی دیلەک کە دەکەوێتە سنووری هەردوو شارۆچکەی سۆکە و کوشئەداسی ساڵانە دەبێتە هەواری ٢٥٠ جۆر باڵندە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن