Hüseyin Yıldız
08 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2020
ئیدر – AA
ئه‌و گۆماوه ره‌نگاوڕه‌نگانه‌ی له نێوان ته‌پۆلكه قومه‌كانی دامێنی چیای ئاگری دروست بوون، دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێشیان به ناوچه‌كه به‌خشیووه.
ئه‌م گۆماوانه ده‌كه‌ونه نزیك گوندی قهرهخاچڵی له قه‌زای قه‌ره‌قۆینلو له پارێزگای ئیدر و له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ئه‌وانیشدا له پشته‌وه چیای ئاگری ده‌رده‌كه‌وێت.
سه‌رۆكی یانه‌ی سروشتی و كلتوری گه‌شتیاری فۆتۆگرافی ئیدر، مه‌حمه‌د ئاككوش به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ره‌نگاوڕه‌نگی گۆماوه‌كه و ته‌پۆلكه قومهكان جوانییه‌كی زیاتر به چیای ئاگری ده‌به‌خشن و گوتی: "رووبه‌ری ئه‌م ناوچه‌یه نزیكه‌ی ١٠ دۆنم ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌ی پێشتر ره‌نگی ئاوه‌كه به‌م جۆره نه‌بیندراوه. له‌م نزیكانه فۆتۆگرافه‌ران بانگهێشت ده‌كه‌ین بۆ ئێره و له‌مه ده‌كۆڵینه‌وه".
ئیسماعیل ئاكسۆی'یش كه به‌مه‌به‌ستی بینی ره‌نگی ئاوه‌كه رووی له‌و ناوچه‌یه كردووه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌رچۆنێك به‌مه ئه‌مه ره‌نگی خودی خاكه‌كه‌یه و گوتی: "پێموایه ئه‌و ره‌نگه له ئاوی باران دروست بووه. رووداوێكی سه‌رسووڕهێنه‌ری سروشته. پێویسته فۆتۆگرافه‌ران بێنه ئێره و له چاوی كامێراكانیانه‌وه ئه‌م دیمه‌نه دڵڕفێنه بۆ خه‌ڵك بگوازنه‌وه".