کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر و هۆشیار زێباری کۆبوونەوە
کۆنسوڵخانەی گشتی تورکیا لە ھەولێر : "کۆنسوڵی گشتی ئەرمان تۆپچو لەگەڵ وەزیری پێشووی دەرەوەی عێڕاق و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ھۆشیار زێباری کۆبووەوە و تێیدا تیشک خرایە سەر پێشھاتەکانی ناوچەکە و بارودۆخی سیاسی ئێستای عێراق".
Arbil
هەولێر - AA
کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر لەگەڵ وەزیری پێشووی دەرەوەی عێڕاق و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ھۆشیار زێباری کۆبووەوە و تێیدا تاوتوێی دۆخی سیاسیی ئێستای عێڕاق و ناوچەکەیان کرد.
کۆنسوڵخانەی گشتی تورکیا لە ھەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە کە کۆنسوڵی گشتی ئەرمان تۆپچو لەگەڵ وەزیری پێشووی دەرەوەی عێڕاق و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ھۆشیار زێباری کۆبووەوە و تێیدا تیشک خرایە سەر پێشھاتەکانی ناوچەکە و بارودۆخی سیاسی ئێستای عێراق.
ڕاشگەیاندراوە کە کۆنسوڵی گشتی ئەرمان تۆپچو سوپاسی پێشوازیی و میواندارییەکەی ھۆشیار زێباری کردووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
