عێراق

وەزارەتی پێشمەرگە داوای لە حکوومەتی عێراق کرد سنوورێک بۆ دەستدرێژییەکانی سەر بارەگاکانی پێشمەرگە دابنێت

- وەزارەتی پێشمەرگە: "شەوی ڕابردوو، جارێکی دیکە تاقمە تیرۆریستییە لەیاسا دەرچووەکان لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە ھێرشیان کردە سەر بارەگایەکی ھێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری چەمچەماڵ".

Zana Natık Kerem  | 22.03.2026 - نوێکردنەوە : 23.03.2026
وەزارەتی پێشمەرگە داوای لە حکوومەتی عێراق کرد سنوورێک بۆ دەستدرێژییەکانی سەر بارەگاکانی پێشمەرگە دابنێت

Arbil

ھەولێر ــ AA

وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان داوای لە حکوومەتی عێراق کرد سنوورێک بۆ دەستدرێژییەکانی سەر بارەگاکانی پێشمەرگە دابنێت، ئەوەیش دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو بە ئاراستەکردنی دڕۆنێک، ھێرشکرایە سەر بارەگاکانیان لە سنووری چەمچەماڵ.

وەزارەتەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: "شەوی ڕابردوو، جارێکی دیکە تاقمە تیرۆریستییە لەیاسا دەرچووەکان دەستیان دایەوە کردەوەیەکی تێکدەرانە و لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە ھێرشیان کردە سەر بارەگایەکی ھێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری چەمچەماڵ".

وەزارەتی پێشمەرگە وێڕای ئیدانەکردنی ئەم هێرشەن ڕایگەیاندووە، "ئامانج لێی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە و دووبارەبوونەوەی ئەم ھێرشە تیرۆریستییانە بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە لە کاتێکدایە کە دۆخی ناوچەکە بە گشتی لەبەردەم قۆناغێکی ھەستیار و ئاڵۆزدایە".

ھەروەھا وەزارەتی پێشمەرگە بە بێ ئاماژەکردن بە هەرچەشنە زیانێکی گیانی و یان ماددی هێرشەکە، ڕاشیگەیاندووە: "جارێکی تر داوا لە فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەین، لەوەی سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە بێپاساوانە دابنێت کە دەکرێنە سەر بارەگاکانی پێشمەرگە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın