"هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی كێشەی گرتنەوەی ئاوی رووباری سیروان و زێی بچووک بەردەوامی هەیە"
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکی ئاوی هەرێمی کوردستان، بێگەرد تاڵەبانی هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی كێشەی گرتنەوەی ئاوی رووباری سیروان و زێی بچووک لەلایەن ئێرانەوە، بەردەوامی هەیە.

Arbil
هەولێر - AA
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکی ئاوی هەرێمی کوردستان، بێگەرد تاڵەبانی هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی كێشەی گرتنەوەی ئاوی رووباری سیروان و زێی بچووک لەلایەن ئێرانەوە، بەردەوامی هەیە.
بێگەرد تاڵەبانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک نووسیوویەتی "پێشوازییم كرد لە بەڕێز نەسروڵڵا زارع رەشنوودی، کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر".
بێگەری تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کردووە کە "تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە چارەسەركردنی كێشەی گرتنەوەی ئاوی رووباری سیروان و زێی بچووك بووە، و بۆ ئەم مەبەستە هەوڵەكانمان بەردەوامی دەبێت، چونكە گرتنەوەی ئاو كاریگەری زۆری كردووەتە سەر كشتوكاڵی ئەو ناوچانە و سامانی ماسی و ئاوی خواردنەوە".
بێگەری تاڵەبانی راشیگەیاندووە "هەروەها پەیوەندییە مێژوویەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو، باسمان لە هاتنی كۆمپانیای كۆماری ئیسلامی ئێران كرد بۆ هەرێمی كوردستان لەگەڵ دروستكردنی پڕۆژەی كشتوكاڵی و بەنداو".
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکی ئاوی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە کە هاوردەكردنی ئامێری كشتوكاڵی پێشكەوتوو بۆ جووتیاران و كارگەی لە قتوونان و وشكردنەوەی بەرهەمی جوتیاران و هەڵگرتنی بۆ وەرزەكانی تری ساڵ گفتوگۆی وردی لەسەركرا، و رایگەیاندووە کە لەم چوار چێوەیەدا وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاسانكاری پێویست بۆ كۆمپانیاكانی ناوخۆ و دەرەوە دەكات لە چوار چێوەی یاسا و رێنماییە بەركارەكان بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری بکەن.