هێرشێک کرایە سەر حەشدی شەعبی و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
Arbil
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی کرایە سەر بارەگای لیوای حەشدی شەعبی لە سنووری کەرکووک و تێیدا چەند کەسێک گیانییان لەدەستدا و ژمارەیەکیشیان برینداربوون.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند بە داخەوە لە هێرشەکەی ئەم بەیانییەی سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە قەزای دووبز (پارێزگای کەرکووک) ژمارەیەک کەس گیانییان لەدەستدا و هیوای چاکبوونەوەش بریندارەکان دەخوازین.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕاشیگەیاندووە کە، بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەم هێرشە قێزەونە دەکەین کە خەباتکارەکانمانیان کردە ئامانج لە کاتێکدا ئەوان خەریکی جێبەجێکردنی ئەرکی نیشتمانی خۆیان بوون. ئەم هێرشە تەنها هێرشکردنە سەر پێگەیەک، هێزێک، یان بارەگایەکی دیاریکراو نییە، بەڵکو هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر عێراق. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
