نێچیرڤان بارزانی و عەممار حەکیم قۆناغی دوای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان تاوتوێ کرد
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی، عەممار حەکیم دۆخی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان تاوتوێ کرد.
Arbil
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی، عەممار حەکیم دۆخی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان تاوتوێ کرد.
سەرۆکایەتی ھەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەشداوە کە نێچیرڤان بارزانی لە دھۆک پێشوازی کردووە لە عەممار حەکیم.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکدا، تیشک خراوەتە سەر دۆخی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران، ھەروەھا دەربارەی پەیوەندییەکانی ھەولێر - بەغدا و گفتوگۆی چارەسەرکردنیان، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کردووە.
باسی لەوەش کردووە کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت کراوەتەوە لەسەر گرنگیی بەردەوامی ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی نێوان لایەنەکان بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی و پاراستنی سەقامگیریی وڵات.
