عێراق

مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی جەختیان لە گرنگی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی ھەرێمیان کردەوە

- سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی: " کۆبوونەوەکانمان ئەرێنی بوون و پێشکەوتن و لەیەکتێگەیشتنی زۆر باش لە نێوانماندا ھەیە".

Zana Natık Kerem  | 16.03.2025 - نوێکردنەوە : 17.03.2025
مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی جەختیان لە گرنگی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی ھەرێمیان کردەوە

Arbil

ھەولێر - AA

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی و لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی پرسی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی ھەرێمیان تاوتوێ کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە گرنگە لە زووترین کاتدا، کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم پێکبھێندرێت.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی ھەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی پێشوازی کرد لە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی.

ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ کراوە لەبارەی ھەنگاو و ڕێکارەکانی پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی ھەرێم.

باسی لەوەش کردووە کە لە ھەردوولا کۆبوونەوەکانیان بە ئەرێنی ھەڵسەنگاند و ھاوڕابوون لە سەر ئەوەی کە گرنگە لە زووترین کاتدا، حکومەتێکی بەھێز و یەکگرتوو و خزمەتگوزار پێکبھێندرێت.

ھاوکات دوای کۆبوونەوەکە، ھەردوولا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، جەختیان لەوە کردەوە کە کۆبوونەوەکە زۆر باش بووە و لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچووە.

لەوبارەیەوە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی: گوتی: "کۆبوونەوەکەمان زۆر باش بوو، لەسەر چەند شتێکی ستراتیژی کە بۆ میللەتەکەمان باش بێت ڕێککەوتووین".

ڕاشیگەیاند: "کۆبوونەوەکانیشمان بەردەوام دەبێت و ئامانجی ھەردوولامان ئەوەیە لە زووترین کاتدا، حکوومەتێک دروست بکەین بۆ خزمەتکردنی میللەتەکەمان".

لە بەرامبەردا، مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: "ئەوە دووجارە کۆبوونەوەی باش و ئەرێنیمان بۆ لەیەک نزیکبوون و تاوتوێکردنی ئەو بابەتانەی گرنگن بۆ خەڵکی کوردستان و ناوچەکەمان بە شێوەیەکی گشتی. پێشکەوتن و لەیەکتێگەیشتنی زۆر باش لە سەر ئەو بابەتانە ھەبووە و ئومێدەوارم ، تیمەکانیش بتوانن ھەر بەو ڕوحیەتە بگەنە ڕێککەوتنێکی تەواو لەسەر پێکھێنانی حکوومەت لە کاتێکی نزیکدا بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان دڵیان خۆش بێت بە بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکانی نێوانمان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın