لە کەرکووک ئیدانەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید کرا
لە مزگەوتی گەورەی شۆراو لە شاری کەرکووک، دوابەدوای نوێژی هەینی، ئیدانەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز کرا.

Kerkuk
کەرکووک- AA
لە مزگەوتی گەورەی شۆراو لە شاری کەرکووک، دوابەدوای نوێژی هەینی، ئیدانەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز کرا.
ئیمام و خەتیبی مزگەوتەکە، ئەحمەد فاتیح، لە لێوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان، ئیدانەی ئەو بێڕێزییەی کرد کە لە سوید بەرامبەر بە قورئانی پیرۆز کراوە و رایگەیاند: "بەتوندترین شێوە ئیدانەی فڕێدانە سەرزەوی، دڕاندن و دواتر سوتاندی قورئانی پیرۆز دەکەین کە لەلایەن کەسێکەوە لە سوید ئەنجامدرا. ئێمە وەک موسوڵمانان رێز لە هەموو ئایین و کتێبە پیرۆزەکان دەگرین، پێویستە هەمووانیش رێز لە ئایین و کتێبی پیرۆزی ئێمە بگرن".
ناوبراو، جەختی لەوەش کردەوە کە نەک بەتەنها لە ئایینی ئیسلامدا بەڵکو لە هەموو ئایینەکاندا رێزگرتنی بەرامبەر کارێکی پێویستە و لای موسوڵمانانیش هەموو ئایین و پێغەمبەران پیرۆزن.
رۆژی ههینی رابردوو، ٢٠ی ئەم مانگە سەرۆکی پارتی رێڕەوی راست-ی راستڕەوی توندئاژۆ، راسموس پالودان لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکھۆڵم، قورئانی پیرۆزی سووتاند، ئەم کارەش لە رێوشوێنێکی ئەمنی تونددا ئەنجامدرا و ھێزەکانی پۆلیس رێگەیان نەدا ھیچ کەسێک لە راسموس پالودان نزیکببێتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن